عێراق بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزی ئه‌مریكی له پارێزگا سوننه‌نشینه‌كان ره‌تده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
حكومەتی عێراق بڵاوكردنەوەی ھێزەكانی ئەمریكا لە پارێزگا سوننەنشینەكان بەدرۆدەخاتەوە.
سەعد حەدیسی وتەبێژی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق رەتیكردەوە ھێزه‌كانی ئەمریكا بۆ پارێزگاری لە ھەڵبژاردنەكان لە پارێزگا سوننە نشینەكان بڵاوەیان پێكرابێت و رایگەیاند: "ئەركی پاراستنی ھاووڵاتیان لەكاتی ھەڵبژاردنەكان تەنیا بە ھێزە ئەمنییەكانی عێراق سپێردراوە".
حەدیسی گوتی، ھیچ ھێزێكی ئەمریكا لە شارەكان بڵاونەكراونەتەوە، تەنیا لە بنكەكانی خۆیان مەشق و راھێنانی سەربازی بە ھێزەكانی عێراق دەكەن و زانیاری ھەواڵگرییش بە ھێزەكان دەدەن.
پارێزگا سوننه‌نشینه‌كانی عێراق یه‌كێك له كێشه گه‌وره‌كانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراقه، چونكه ماوه‌ی زیاتر له 3 ساڵی رابردوودا مه‌یدانی جه‌نگ بوون و چه‌كدارانی داعش "خه‌لافه‌تیان" تێدا راگه‌یاند و خه‌ڵكه‌كه‌یان ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر كرد.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازیی هێزه‌كانی عێراق بۆ سه‌ر پارێزگاكانی (سه‌ڵاحه‌ددین، ئه‌نبار و مووسڵ و ناوچه‌كانی دیكه) ژماره‌ی ئاواره‌كان زیادیان كرد و تا ئێستا نه‌یانتوانیوه بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان.
لایه‌نه سیاسییه‌كانی سوننه ئه‌و ره‌وشه به مه‌ترسی بۆ سه‌ر ده‌نگی خۆیان و نوێنه‌رایه‌تی سوننه‌كان له خولی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌زانن. به‌تایبه‌تی كه چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌و ناوچانه‌دا شوێنی چه‌كدارانی داعشیان گرتووه‌ته‌وه.
به‌رپرسانی سوننه له لێدوانه‌كانیاندا داوای ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی ناوچه‌كانیان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانیان بۆ شوێنه‌كانی پێشوویان كردووه. ته‌نانه به‌هۆی ئه‌و ترسه‌وه هه‌وڵی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقیشیاندا، به‌ڵام نه‌یانتوانی واده‌كه دوابخه‌ن.