په‌رستارێك 20 كه‌سی كوشتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كاتی ده‌وامی ئه‌ودا نه‌مرن

"تەنها ئەوانم ژەهراویکردووە کە خۆیان دەمردن"

K24 - هه‌ولێر:

پەرستارێکی ژاپۆنی بە تۆمەتی کوشتنی 20 نەخۆش دەستگیرکرا، ئەمەش دوای ئەوەی ئەو پەرستارە نەخۆشەکانی لەڕێگای دەرزی ژەهراوی کردبوو تاکو لە کاتی دەوامی ئەودا نەمرن، بەڵکو لە کاتی دەوامی پەرستارێكی دوای ئەو بمرن.

بەگوێرەی یاساکانی ژاپۆن، لە کاتی مردنی نەخۆشێکدا، دەبێت پەرستارەکە هەواڵ و راپۆرتی مردووەکە بداتە خێزانەکانیان، ئەم 20 نەخۆشەش لەسەرە مەرگدا بوون، ئایومی کۆبوکی پەرستار نەیویستووە لە سەرە دەوامی ئەودا بمرن و بەو کارە هەڵبستێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، پەرستارەکە بە لێکۆڵەرەوانی پۆلیسی گوتووە: "ئەوە دەبووە کێشە بۆمن ئەگەر بەرپرسیارەتی ئەوانم بگرتایە ئەستۆ، تەنها ئەوانەم ژەهراوی کردووە کە خۆیان دەمردن".

پۆلیسی تۆکیۆ توانی ئەو تاوانە ئاشکرا بکات دوای ئەوەی پشکنینی خوێنی دووان لە مردووەکان ژەهراوی بوونیانی پشتڕاستکردەوە.

H.J