هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاو به‌ره‌و ئاستێكی به‌رزی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌نێت
K24- هه‌ولێر:
فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24ی راگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت، جگه له رووی سیاسییه‌وه، په‌یوه‌ندییه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوورییه‌كانیشی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌ره پێبدات، هاتنی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و ئێرانیش بۆ هه‌ولێر ئه‌و راستیه ده‌سه‌لمێنن.
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ده‌شڵێت: هه‌میشه هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان و سه‌قامگیری و پێكه‌وه‌ژیان بووه و له به‌ره‌ی دژه تیرۆر بووه.
H.B