عێراق 4 ھەزار و 357 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنای تۆماركرد

82 كەس بە ھۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

K24 – ھەولێر:

وەزارەتی تەندرووستی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی ئەیلوولی 2020 لە راگەیاندنێكدا ئاماری كاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆنای لە سەرتاسەری عێراق بە ھەرێمی كوردستانیشەوە بڵاوكردنەوە.

بەپێی راگەیاندنەكە، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 4 ھەزار و 457 حاڵەتی نوێی تووشبوون بەكۆرۆنا  لەو وڵاتەدا تۆماركراوە و 82 كەسیش بە ھۆی ئەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە. ھاوكات 3 ھەزار و 895 كەسیش بە تەواوی لەو نەخۆشییە چاكبوونەتەوە.

بەمەش ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرەتای سەرھەڵدانییەوە لە عێراق تاكو ئێستا گەیشتە 303 ھەزار و 59 كەس. لەم ژمارەیە 8 ھەزار و 248 كەس  بەھۆی ئەو ڤایرۆسە گیانیان لە دەستداوە و 237 ھەزار و 241 كەسییش بە تەواوی چاكبونەتەوە. ژمارەی ئەو كەسانەی ئێستا لە نەخۆشخانەكاندا ماون 57 ھەزار و 57 حاڵەتن، كە 604 كەسیان لە ژێر چاودێری چڕدان.