ناتانياهۆ و سه‌رۆكى پارتى كرێكارانى به‌ريتانيا له تويته‌ر شه‌ڕيانه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل، بنيامين ناتانياهۆ له رێى هه‌ژمارى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر به گژ سه‌رۆكى پارتى كرێكارانى به‌ريتانيا جێريمى كوربيندا چووه‌ته‌وه و ئه‌ويش وه‌ڵامى داوه‌ته‌وه.
جێريمى كوربين، له دايكبووى 1949يه و كه‌سايه‌تييه‌كى سياسيى به‌ريتانيايه و سه‌رۆكى پارتى كرێكارانى به‌ريتانيايه كه له 2015ه‌وه پارتێكى به‌رهه‌ڵستكاره و له 1983ه‌وه ئه‌ندامى كۆمه‌ڵه‌ى گشتيى به‌ريتانيايه.
ناوبراو له‌و سياسه‌تمه‌داره ده‌گمه‌نانه‌يه له رۆژئاوا و ئه‌وروپا كه نه‌يارى سياسه‌تى ئيسرائيل و رۆژئاوايه له دژى فه‌له‌ستينييه‌كان.
كوربين له 2015ه‌وه سه‌رۆكايه‌تى پارته‌كه‌ى گرتووه‌ته ده‌ست دواى ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر دوو ركابه‌ريدا سه‌ركه‌وت و رێژه‌ى 59 له سه‌دى ده‌نگى حزبه‌كه‌ى به‌ده‌ستهێنا.
سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل، ناتانياهۆ ره‌خنه‌ى له كوربين گرتووه و دژى ئه‌وه وه‌ستاوه‌ته‌وه، كه كوربين له 2014دا له مه‌راسيمێكى رێزلێنان له ژماره‌يه‌ك فه‌له‌ستينى به‌شدارى كردووه.
ناتانياهۆ ده‌ڵێت: ئه‌و فه‌له‌ستينيانه ئه‌وانه بوونه كه له رووداوه‌كانى ميونخ له 1972 تێوه‌گلاوون.
ناتانياهۆ نووسيويه‌تى: جێريمى چه‌پكه گوڵى له‌سه‌ر گۆڕى ئه‌و تيرۆريستانه داناوه كه قه‌سابخانه‌ى ميونخيان ئه‌نجامداوه و ئه‌وه‌ش پێويسته له هه‌موو لايه‌نه‌كانه‌وه ئيدانه بكرێت.
له به‌رامبه‌ردا جێريمى وه‌ڵامى ناتانياهۆى داوه‌ته‌وه و رايگه‌ياندووه، سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل كه‌سێكى چه‌واشه‌كاره.
جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، پێويسته ئيدانه‌ى ئه‌و ئيسرائيليانه بكرێت كه له ماوه‌ى رابردوودا ده‌ستيان به خوێنى ئه‌و فه‌له‌ستينيانه سووركرد كه خۆپيشاندانيان ئه‌نجام ده‌دا.
كوربين ئه‌وه‌شى نووسيوه: ياساى نه‌ته‌وه‌يى بوون، كه حكومه‌تى ناتانياهۆ هێنايه ئاراوه، ره‌گه‌زپه‌رستى تێدايه دژ به فه‌له‌ستينييه‌كانى ئيسرائيل.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: من له‌گه‌ڵ ده‌يان هه‌زار هاووڵاتى عه‌ره‌ب و يه‌هودى له ئيسرائيل ده‌وه‌ستمه‌وه له پێناو يه‌كسانى له ماف‌دا.
كوربين به هۆى تۆمه‌تباركردنى به‌وه‌ى دژايه‌تى ئيسرائيل ده‌كات، له ناوخۆى حزبه‌كه‌ى رووبه‌ڕووى ره‌خنه بووه‌ته‌وه و به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت كه نه‌يتوانيوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بابه‌تى دژه سامى بوون بكات.
كوربين له 2014دا چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه لوبنانييه‌كان ئه‌نجامدابوو و تێيدا وتبووى: ئه‌فسانه‌ى دژايه‌تى سامى و پرسى ئه‌وه‌ى جووله‌كه خوێنى مه‌سيحييه‌كانيان خواردووه‌ته‌وه، شتێكى درووستكراوى خه‌ياڵ نييه، ياخود له فيلمه‌وه وه‌رنه‌گيراوه، به‌ڵكو ئه‌وه راستييه.
كوربين له كۆنگره‌كه‌ى تونس‌دا رايگه‌ياندبوو، ته‌نيا رێگه بۆ به‌ديهێنانى ئاشتى كۆكردنه‌وه‌ى خه‌ڵك و قسه‌كردنه بۆيان.
ئه‌و كۆنگره‌يه له 30ى ئه‌يلوولى 2014 له ژێر ناونيشانى (كۆنگره‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ چاودێريكردنى ره‌وشى سياسى و ياسايى فه‌له‌ستين دژى دوژمنكارى ئيسرائيل) به به‌شدارى به‌رپرسانى باڵاى حه‌ماس به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، ساجد جاويد، وه‌زيرى ناوخۆى به‌ريتانيا له تويته‌ر، داوايكردووه، كوربين ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه، پارتى كرێكارانى به‌ريتانيا رايگه‌ياندووه، ئه‌وه‌ى كوربين ئه‌نجاميداوه، ته‌نيا رێزگرتن بووه له قوربانيانى بۆردومانێكى ئيسرائيل بۆ سه‌ر نووسينگه‌ى رێكخراوى رزگاريخوازى فه‌له‌ستينى له 1985 و كوژرانى 68 كه‌س و برينداربوونى زياتر له سه‌د هاووڵاتى ديكه‌ى فه‌له‌ستينى و تونسى.
سه‌رچاوه: تويته‌ر، رووسياليه‌وم، العربي الجديد، ويكپيديا
ئ.ر