لیستی مووچه‌خۆران پاكده‌كرێته‌وه‌

"پڕۆژەكە لە بەرژەوەندی حكومەتە"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

30 پەرلەمانتاری كوردستان پڕۆژە بڕیاڕێكیان بۆ پاكسازی لە لیستی مووچەخۆرانی ھەرێمی كوردستان ئامادەكردووە و داویانەتە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان. سەرۆكی فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، پڕۆژە بڕیارەكە لە بەرژەوەندی حكومەتی ھەرێمی كوردستانە و لیستی مووچە خۆران لە دوو مووچەیی و مووچەی وەھمی پاك دەكاتەوە، ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستانیش رایدەگەیەنێت، پێشتر حكومەتی ھەرێم ھەنگاوی بۆ ئەم مەبەستە ناوە كە خۆی سیستەمی بایۆمەتریدا دەبینێتەوە.