بە ڤیدیۆ... ژمارەیەك پێشمەرگە وردەكاری ھێرشەكەی داعش لە خورماتوو دەگێڕنەوە
K24 - خورماتوو
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھێزی پێشمەرگە ھێرشێكی داعشیان لە سنووری زەرگە لە خورماتوو تێكشكاند، پێشمەرگەكانیش وردەكاری ساتەوەختی ھێرشەكە دەگێڕنەوە كە چۆن شكستیان بە ھێرشەكە ھێناوە.
بەگوتەی فەرماندە و پێشمەرگەكان "داعش ویستوویانە بە شوفڵ خەندەق پڕبكەنەوە و دواتر تانك و زرێپۆشەكانیان بپەڕێنەوە و پەلاماری سەنگەرەكانی پێشمەرگە بدەن، بەڵام ھێزی پێشمەرگە رێگەیان نەداوە بگەنە سەنگەرەكان و شوفڵەكەیان سوتاندووە".
ژمارەیەك لە پێشمەرگەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، ھێرشەكەی داعش بەرفراوان بوو، بەڵام پێشمەرگە لێیان ھاتنە دەست و ھێرشەكەیان تێكشكاند.