جموجووڵی "به‌عسییه‌كان" حه‌شدی شه‌عبی ده‌ترسێنێ
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له‌باره‌ی جموجووڵه‌كانی حزبی به‌عس هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت: "چالاكییه نهێنییه‌كانی حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه له پارێزگای دیاله مه‌ترسیداره و پێویسته چاودێریی جووڵه‌ی سه‌ركرده‌كانیان بكرێت".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23/1/2019، جه‌بار مه‌عمووریی، سه‌ركرده‌ی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند: "هێشتا حزبی به‌عسی تاوانكار له پارێزگای دیاله ریشه‌كێش نه‌كراوه، یه‌كێكن له هه‌ڕه‌شه جددییه‌كانی سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریی ناو پارێزگاكه. ئه‌و قسانه‌شی ده‌كرێن له‌باره‌ی كۆنترۆڵكردنی چالاكییه‌كانی به‌عسییه‌كان پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "حزبی به‌عس له پاریزگای دیاله چالاكی نهێنی هه‌یه، رۆڵێكی خراپیان هه‌یه له بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده و درۆ و هه‌تا ئێستا به‌رده‌وامن و هه‌وڵی نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌و فیتنه ده‌ده‌ن".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی حه‌شدی شه‌عبی داوا ده‌كات تیمێكی ئه‌منی پێكبهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی چاودێریی چالاكییه‌كانی حزبی به‌عس بكرێت، چونكه ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه پاڵپشتی بكرێن، ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی".
ئه‌وه له كاتێكدایه 30/7/2016 ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر یاسایه‌كدا بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی حزبی به‌عس و گرووپه هه‌ڵوه‌شاوه‌كان و چالاكییه ره‌گه‌زپه‌رستی و تیرۆریستی و ته‌كفیرییه‌كان له وڵاته‌كه‌دا و ئامانجی سه‌ره‌كی یاساكه رێگه‌گرتن بوو له گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عس بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات.