به وێنه و ڤیدیۆ.. به‌ره‌ی "نه‌خێر" له له‌نده‌نیش شكستی هێنا
K24 - له‌نده‌ن:
به‌ره‌ی نه‌خێر، كه شاسوار عه‌بدولواحید، خاوه‌نی كۆمپانیای نالیا، وه‌ك كه‌سی یه‌كه‌می ئه‌و به‌ره‌یه ناسراوه، له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیاش شكستی هێنا و دووچاری ره‌خنه‌یه‌كی زۆر بووه‌وه.
له سیمنارێكدا، كه له كۆڕبه‌ندی گشتی تایبه‌ت به ئازادی رۆژنامه‌وانی بۆ شاسوار عه‌بدولواحید رێكخرابوو و نزیكه‌ی 60-70 كه‌سێك ئاماده‌ی بوون، ره‌خنه‌ی توندی ئاراسته كرا‌و به گه‌نده‌ڵی و ده‌ستبه‌رداگرتنی موڵكی گشتی تۆمه‌تبار كرا.
زۆربه‌ی ئاماده‌بووانی سیمیناره‌كه كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی پێشكه‌وتنی كورد له به‌ریتانیا ئاماده كرابوو (Centre for Kurdish Progress)، دژی به‌ره‌ی نه‌خێر و شاسوار قسه‌یان كرد و زۆربه‌یان هوتافی "به‌ڵێ"یان بۆ سه‌ركه‌وتنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌گوته‌وه.
وێڕای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئاماده‌بووان پشتگیری ریفراندۆمییان ده‌كرد و له دژی هه‌ڵوێسته‌كانی شاسوار وه‌ستانه‌وه، له‌كاتی پرسیاره‌كانیش، به گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبارییان ده‌كرد.
دواجار سیمیناره‌كه پشێوی تێكه‌وت و پۆلیس ناچار بوو بێته ژووره‌وه و دۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ بكات.
چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا، به‌ره‌ی نه‌خێر له یاریگای شاری سلێمانی كه‌رنه‌ڤاڵێكیان رێكخست و دوای نزیكه‌ی ده رۆژ كاركردن و هه‌وڵدان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك، ته‌نها چه‌ند سه‌د كه‌سێك ئاماده‌ی كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه بوون و له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكیش، ره‌خنه‌ی توندی لێ‌گیرا و هه‌ندێك په‌یج و ئه‌كاونتیش ره‌خنه‌ی گاڵته‌ئامێزی ئاراسته‌ی ئه‌و به‌ره‌یه كرد.