كەشناسی وادەی كۆتاییھاتنی شەپۆلی بارانبارین رادەگەیەنێت
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەو شەپۆلەی بەفر و بارانبارین كە رووی لە ھەرێمی كوردستان كردووە كۆتایی دێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند و بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمان ھەور دەبێت و باران دەبارێت لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی بەفر دەبێت، لە كاتەكانی ئێواران لە ھەندێك ناوچە ئاسمان بۆ نیمچە ھەور دەگۆڕێت.
سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی كەشناسی رایگەیاندووە، رۆژی ھەینی ئاسمان تەم دەبێت و لەكاتەكانی بەیانی نیمچە ھەور دەبێت.