فه‌ره‌نسا داواى كۆبوونه‌وه‌ى به په‌له‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايش ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
كۆمارى فەرەنسا داوای راگرتنی ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ سەر عفرین و کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى دەکات.
جان ئێف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، دەبێت تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر هێزە کوردییەکان لە عفرین رابگرێت، چونکە ئەوان بەشێکن لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
گوتیشی: "پێویستە ئەنجوومەنی ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام بدات و تێیدا ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ سەر عفرین تاوتوێ بکرێت".
ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عفرين له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" و به بۆمبابارانكردنى شاره‌كه له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه ده‌ستيپێكرد.
ئه‌مڕۆش سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان له به‌رده‌م لايه‌نگرانيدا له ويلايه‌تى بۆرساى خۆرئاواى توركيا له وتارێكدا هێرشى كرده سه‌ر يه‌په‌گه و په‌يه‌ده و په‌كه‌كه و ئه‌و رێكخراوانه‌ى به "تيرۆريست" ناوبردن.
ئه‌ردۆغان گوتى: "ئێستا ده‌بينين چۆن رێكخراوى په‌يه‌ده‌ى تيرۆريست راده‌كات. ئه‌وان راده‌كه‌ن. ئێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بين له راوه‌دوونانيان و شه‌ڕى عفرين به بێ وه‌ستان به‌رده‌وام ده‌بێت".
هه‌روه‌ها گوتى: "شه‌ڕى عفرين درێژه ناكێشێت و له ماوه‌يه‌كى كورتدا عفرين پاكده‌كه‌ينه‌وه له تيرۆريستانى په‌كه‌كه و په‌يه‌ده".
هه‌روه‌ها روويكرده جه‌نگاوه‌ره كورده‌كان له عفرين ز گوتى: "گره‌و له‌سه‌ر هاوكارى ئه‌مريكا نه‌كه‌ن، ئه‌مريكييه‌كان دادتان ناده‌ن".
هه‌روه‌ها گوتى: "هه‌ندێك له هاوپه‌يمانه‌كانمان 200 بارى فڕۆكه و 5000 بارهه‌ڵگر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نييان به‌خشيوه‌ته ئه‌و رێكخراوانه".