ئه‌ردۆغان بۆ تره‌مپ: سزاكانتان بێسوودن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ى له سياسه‌تى ئه‌مه‌ريكا به‌رامبه‌ر به وڵاته‌كه‌ى گرت و رايگه‌ياند، سزاكانتان بێسوودن.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵى توركيى بڵاويكرده‌وه، ئه‌ردۆغان له به‌رده‌م لايه‌نگرانى له شارى ريزه‌ى توركيا له وتارێكدا رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ توركيا رووبه‌ڕووى چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكى جياواز بووه‌ته‌وه. ئه‌وان دۆلاريان هه‌يه و گه‌له‌كه‌ى ئێمه‌ش خودا و راستيى هه‌يه.
ئه‌ردۆغان گوتيشى: بۆتان دووپاتده‌كه‌مه‌وه، كه هه‌وڵه‌كانتان و فشارخستنه سه‌ر ئابوورى توركيا هيچ ئاسۆيه‌كى نييه و سوودى نييه.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا، به هۆى هه‌ڕه‌شه‌كانى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا و سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر دوو وه‌زيرى توركيادا، ليره‌ى توركى به‌هاى خۆى له ده‌ستدا و به شێوه‌يه‌كى به‌رچاو به‌هاى ئابوورى دابه‌زى.
گرژى له په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان توركيا و ئه‌مه‌ريكا، دواى ئه‌وه هات، كه ئه‌نقه‌ره قه‌شه‌يه‌كى ئه‌مه‌ريكى به تۆمه‌تى هاوكاريكردنى تيرۆر و هه‌بوونى په‌يوه‌ندى به گرووپه تيرۆريستييه‌كانه‌وه ده‌ستگيركرد.
ئ.ر