سەرۆك بارزانی بە بۆنەی "چارشه‌مما سۆر" پيرۆزبايى له‌ ئێزيدييه‌كانى كوردستان و عێراق و جيهان ده‌كات

په‌يامى سه‌رۆك بۆنه‌ى سه‌رى ساڵى ئاينى ئێزيدى(چارشەمما سۆر)

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، له‌ په‌يامێكدا كه‌ به‌ بۆنه‌ى سه‌رى ساڵى ئاينى ئێزيدى(چارشەمما سۆر)، ئاراسته‌ى كردووه‌، وێڕاى پيرۆزبايى له‌ "خوشك و برا ئێزیدییەكانی كوردستان و عێراق و جیهان" رايگه‌ياندووه‌، "هیوادارم جەژنی ئەمساڵی خوشك و برا ئێزیدییەكانمان لاپەڕەیەكی تازە بێت بۆ تێپەڕاندنی هەموو ناخۆشییەك و كۆتاییهاتنی ئێش و ئازارەكانیان و بتوانن لە سایەی سەقامگیری و برایەتیدا جەژن و بۆنە ئایینییەكانیان بگێڕن".

ده‌قى په‌يامه‌كه‌

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئایینیی ئێزیدی چارشەمما سۆر گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برا ئێزیدییەكانی كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم. هیوادارم جەژنی ئەمساڵی خوشك و برا ئێزیدییەكانمان لاپەڕەیەكی تازە بێت بۆ تێپەڕاندنی هەموو ناخۆشییەك و كۆتاییهاتنی ئێش و ئازارەكانیان و بتوانن لە سایەی سەقامگیری و برایەتیدا جەژن و بۆنە ئایینییەكانیان بگێڕن.

جەژنی چارشەمما سۆر لە هەموو خوشك و برایانی ئێزیدیمان پیرۆز بێت و بمێنن بە خێر و خۆشی.

مسعود بارزانی

17ـی 4ـی 2018