کادیرەکەی پارتی هۆکاری دەستگیرکردنەکەی ئاشکرا کرد
K24 – ههولێر:
سەرخێڵ ئەکبەر حاجی رۆستەم، کادیرە دەستگیرکراوەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گەرمیان بە کەفالەت ئازاد کرا و هۆکاری دەستگیرکردنەکەی ئاشکرا دەکات.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، سەرخێڵ لە دوای ئازادکردنی رایگەیاند: "بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی خۆمەوە لە 10ی مانگ (کانوونی دووەم) ئاگادارکرامەوە لە بنکەی پۆلیسی سەرقەڵا و بەپێی خۆم چوومە بنکەکە، دواتر لە بنکەکە بۆ ماوەیەک راگیرام".
سەرخێڵ ئەکبەر، رەتیکردەوە لەسەر هیچ کێشەیەکی سیاسی دەستگیرکرابێت و دەڵێت تەنها بەهۆی کێشەیەکی ئاسایی دەستگیرکراوە و دواتر ئازاد کراوە.
دەشڵێت: "سوپاسی هەموو لایەک دەکەم و ئێستا هەموو کێشەکان چارەسەر کراون".
هاوکات لە شاری هەولێریش، کادیرێکی یەکێتی نیشیمانیی کوردستان بەناوی پێشڕەو وەیسی دەستگیر کرابوو و ئەمڕۆ ئەویش ئازاد کرا.
H.J