هاووڵاتییەکی نایجییری فێڵێکی سەیر لەخاوەن هۆتێلەکانی تورکیا دەکات

"کاخەزی ئاسایی دەگۆڕم بۆ دۆلار"

K24 – هه‌ولێر:

هاووڵاتییەکی نایجیری بەتۆمەتی هەڵخەڵەتاندنی چەند خاوەن هۆتێلێک و بەڵێنی گۆڕینی کاخەزی ئاسایی بۆ دۆلار، لە تورکیا دەستگیرکرا.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی حوریەتی تورکی، تۆمەتبارەکە ناوی (سامسون بێلۆ)یه‌،  چووه‌ته‌ لای چه‌ند كه‌سێك كه‌ خاوه‌نی هۆتێل بوونه‌ و پێیگوتوون، ماددەیەکی کیمیایی هەیە و دەتوانێت کاخەزی ئاسایی بگۆڕێت بۆ دۆلار.

له‌ دوای ده‌ستگیركردنیشی ده‌ركه‌وتووه‌، تەواوی ئەو دۆلارانەی کە بە بێلۆ گیراون ساختەن.

ئێستا ئەو هاووڵاتییە نایجیرییە لە لایەن پۆلیسی ئیستانبوله‌وه‌ دەستگیرکراوە، بەڵام تا ئێستا نازانرێت چەند کەسی بەو کارەی فریوداوە.

بێلۆ لەبەرامبەر پێدان و درووستکردنی ئەو پارە ساختەیە، داوای پارەی پێشەکی کردووە، تاکو بتوانێت کارەکەی ئەنجامبدات.

بەهۆی تێکچوونی پەیوەندی واشنتن و ئەنقەرە، تادێت نرخی دۆلار بەرامبەر بە لیرەی تورکی زیادتر دەبێت، ئەمەش وایکردووە ئەو هاووڵاتییە نایجیرییە هەوڵبدات ئەو دەرفەتە بۆخۆی بقۆزێتەوە. 

‌H.J