هه‌ولێر ئاماده‌كاری ته‌واوی بۆ راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ كردووه
K24- هه‌ولێر:
لە سنووری پارێزگای ھەولێر ئامادەكاری تەواو بۆ جيبەجيكردنى قەدەغەی ھاتووچۆ كراوە، تیمەكانی پزیشكی لە بازگەكان لە ماوەی دیاریكراو پشكنینی تایبەت دەكەن و راشیدەگەینن، لە ماوەی 5 رۆژی قەدەغە ھیچ كەسێك ناتوانێت ھاتووچۆ بكات. گوتەبێژی ژووری ئۆپراسیۆنەکانی هەولێریش ئاماژە بە رێكارەكان دەكات و دەڵێت: تەنیا كەسانێكی دیاریكراو لە كاتژمێر 12 شەو تا 6 بەیانی دەتوانن ھاتووچۆ بكەن.
به به‌راورد به جاری پێشوو، قه‌ده‌غه‌ی ئه‌م جاره تو‌ندتر دەبێت، له‌م باره‌شه‌وه هێمن قادر، گوتەبێژی ژووری ئۆپراسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر جه‌خت ده‌كاته‌وه، لە سەرجەم شەقام و كۆڵانەكان ھێزەكان لە ئامادەباشیدا ده‌بن و سزای تونديش بۆ سەرپێچیكاران دیاریكراوە.
بڵاوبوونەوە و تەشەنەكردنی خێرای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ھەولێر وایكرد، جارێكی دیكه ژووری ئۆپراسیۆنى پارێزگاى هه‌ولير قەدەغه‌ی ھاتووچۆ بۆ ماوه‌ی 6 رۆژ رابگەیه‌نێت و لە راگەیەندراوێكيشدا سەرجەم رێكارەكانی ئەم قەدەغەیەى روونكردووه‌ته‌وه، جگە لەو ھاووڵاتيانه‌ى بۆ راپەڕاندنی كاری رۆژانەيان و شوێنی تایبەت بۆ دابین كردنی پێداویستیەكانيان، سەرجەم شوێنەكانی دیكه داده‌خرێن و ھاووڵاتیانیش دەبێ پابەند بن، بەپێچەوانەوە سزا دەدرێن.
H.B