"كه‌ركووك ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌"

سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ كوردستان 24: له‌ دوای 16ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ هه‌زار خێزانی عه‌ره‌ب هێنراونه‌ته‌ كه‌ركووك
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/2424b7ca-6bde-4be2-a1d6-d6bcfbbfbce1/031718MGA.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

به‌ گوێره‌ی ئامارێکی نافەرمی كه‌ سەرچاوەیەک لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک بە کوردستان24ـی داوه‌، لەدوای شانزەی ئۆکتوبەری ساڵی رابردووه‌وه‌ تا ئێستا، زیاتر لەهەزار خێزانی عەرەبی شارەکانی عێراق هێنراونەتە شاری کەرکووک.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، زۆربەی ئەو خێزانە عەرەبانەی هێنراونەتە کەرکوک لە گەڕەکە کوردنشینەکاندا نیشتەجێ دەکرێن، حزبە سیاسیە کوردیەکان لەم هەڵوێستەی پارێزگارە بەوەکالەتەکەی کەرکوک و هێزە ئەمنیەکان نیگەرانن و داوای و چارەسەر دەکەن.

گۆڕینی دیمۆگرافیایی کەرکوک کارێکی زەحمەت نەبوو، لەگەڕەکە عەرەبیەکان لەسەر زەویی حکومەت خانوی زیادەڕۆ دروست دەکرێت.

لەم شارە بەدوای ئاسەوارەکانی تەعریبەوەین، کە مەترسی جدی درووست کردووە لەسەر ئایندەی شارەکە. پرسیارەکە بەو شێوەیە، کێن ئەوانەی لە پشت تەعریب کردنەوەی کەرکوکن.

ئیستا بەدەیان خێزان هێنراونەتە ناوەندی پارێزگای کەرکوک، ئاسانکاری نیشتەجێبوونیان بۆ دەکرێت وهەوڵی سڕینەوەی ناسنامەی کوردستانیبوونی کەرکووک بەردەوامی هەیە.

چارەنووسی کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان،  مادەی 140یەکلایی دەکاتەوە، ئەمەش نوێترین هەڵوێستی داداگای فیدراڵی عێراقە، هەرچەنده ژمارەیەی فەرمی دانیشتوانی کەرکووک بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پێش شانزەی ئۆکتوبەر، کورد زیاتر لەسەدا 50ـی دانیشوانی ئەو شارە بوون، ئێستا ژمارەکان گۆڕانیان بەسەردا هاتووە.