ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئێران راگەیەندرا

بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەكان روحانی زۆرینەی دەنگی بەدەستھێناوە

K24 - ھەولێر

وەزارەتی ناوخۆی ئێران ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئێرانی راگەیاند، بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەكان، حەسەن روحانی  تا ئێستا زۆرینەی دەنگەكانی بەدەستھێناوە.

عەلی ئەسغەر ئەحمەدی سەرۆكی ناوەندی ھەڵبژاردنەكانی ئێران رایگەیاند، نزیكەی 40 ملیۆن كەس بەشدارییان لە ھەڵبژاردنەكاندا كردووە و تا ئێستا زیاتر لە 25 ملیۆن لە دەنگەكان جیاكراونەتەوە.لەو رێژەیەش حەسەن روحانی 56.3% دەنگەكانی بەدەستھێناوە و ئیبراھیم رەئیسی 38.9%دەنگەكانی بەدەستھێناوە.

وەزارەتی ناوخۆی ئێران دەشڵێت، پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان بەردەوامی ھەیە و لە دوای راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی دەنگەكانی ھەڵبژاردن سەرۆك كۆماری، دەست بە جیاكردنەوەی دەنگەكانی ھەڵبژاردنی شوورای شار و گوندەكان دەكرێت.