سه‌رۆكی یانه‌یه‌ك به‌خۆی خێزانی و 3 منداڵی كوژرا
سه‌رۆكی یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه‌ی عێراقی له نێو ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ خێزان و 3 منداڵی كوژرا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 17 ته‌مووزی 2017، ئاژانسی (غه‌د پرێس) هه‌واڵی كوژرانی (به‌شیر فازڵ حه‌دانی) سه‌رۆكی یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه‌ی بڵاو كرده‌وه كه تێیدا له به‌غدا له ناوچه‌ی مه‌نسوورییه له نێو ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ خێزان و 3 منداڵی له لایه‌ن گرووپێكی چه‌كداری نه‌ناسراو خه‌ڵتانی خوێن كران و كووژران.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆیان له به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌واڵی كوژرانی سه‌رۆكی یانه‌كه‌یان پشتڕاست كرده‌وه.
كوژرانی ئه‌و سه‌رۆكه له كاتێكدا كه 3 مانگ له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆكی یانه‌ی گازی باشووری كه‌ركووك له كاتی چوونی بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی كوژرا.
یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه یه‌كێكه له یانه دیاره‌كان له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ئاسیا، وه‌رزی رابردوو ناسناوی جامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیای برده‌وه.