مەسرور بارزانی رۆژێکی پڕ دیداری سیاسی بەڕێدەکات
K24 – میونشن:
ئەمڕۆ شەممە 16/02/2019، له دووه‌م رۆژی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك لە به‌رپرسانی باڵای وڵاتان كۆده‌بێته‌وه.
بەرزان حەسەن، په‌یامنێری كوردستان24 له میونشن ئاشكرای كرد، له په‌راوێزی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاره له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك لە به‌رپرسانی باڵای وڵاتان کۆببێتەوە.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، گێڤن ولیه‌مسن، وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا، ئه‌رسه‌لا ڤۆنده‌رلاین وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا، خلوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا، ئه‌نوه‌ر قرقاش وه‌زیرى په‌یوه‌ندییەكانى ده‌ره‌وه‌ى ئیمارات، جه‌یمس جێفری نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مەریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش هه‌روه‌ها ئه‌ندرو پیك جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری عێراق و ئێران، گێر پێده‌رسن، نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سووریا كۆده‌بێته‌وه.
هه‌ر له‌درێژه‌ی زنجیره كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ ئه‌لیسا سلۆتكین ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مەریكا و یاریده‌ده‌ری پێشووی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مەریكا كۆده‌بێته‌وه و پێش ئه‌ویش له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی به‌رگری په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا كۆده‌بێته‌وه.
هه‌ر له په‌راوێزی كۆنگره‌كه، دوێنی هەینی 15ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019، مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سێرگی لاڤرۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، فالح فه‌یاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئه‌ڵمانیا له فراكسیۆنه جیاوازه‌كان كۆبووه‌وه.
لە کۆنفرانسی ئەمساڵی میونشندا، زیاد لە 35 سەرۆک و سەرۆک وەزیران، 50 وەزیری دەرەوە و 30 وەزیری بەرگریی لە تەواوی جیهان بەشداری دەکەن و ئەنگێلا مێرکڵیش، وەکو راوێژکاری ئەڵمانیا ئامادە دەبێت کە تیایدا، چەندین پرسی گرنگ لە بارەی ئاسایشی نێودەوڵەتی و مەترسییە جیهانییەکان دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ.
دیدارەکانی مەسرور بارزانی لە رۆژی یەکەمی کۆنفرانسی میونشن:
مەسرور بارزانی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشنی بە کۆبوونەوە لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا دەستپێکرد.
لە‌و باره‌يه‌وه مه‌سرور بارزانى له رێى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ره‌وه رايگه‌ياند: "كۆبوونه‌وه‌يه‌كى به‌رهه‌مدارم له‌گه‌ڵ لاڤرۆڤ هه‌بوو. باسى په‌يوه‌ندييه مێژووييه‌كانى گه‌له‌كانمان كرد. هه‌روه‌ها باسمان له ره‌وشى سووريا و رێگاكانى زيادكردنى ئاستى بازرگانى و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرد".
لە دیداری لەگەڵ لاڤرۆڤ، مەسرور بارزانی داوای پاراستنی مافی کوردانی رۆژئاوای کرد و هانی حکوومەتی رووسیاشی دا، پەرە بە وەبەرهێنان و بازرگانی کردن لە هەرێمی کوردستان وعێراق بدات.
دواتر، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فالح فەیاز، سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆبووەوە.
لە دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ مەسرور بارزانی، فالح فەیاز بە کوردستان24ی راگەیاند: "پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە".
کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی لەگەڵ فالح فەیاز
هەر دوێنی، مەسرور بارزانی بە جیا لەگەڵ چەند پەرلەمانتارێکی ئەڵمانیا و سەرۆکی پارتی CDU، پارتی فەرمانڕەوای ئەڵمانیا کۆبووەوە.
H.J