مه‌سعود حه‌يده‌ر: كه‌ركووك له ژێر حوكمى عورفيدايه
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سعود حه‌يده‌ر، ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، رايگه‌ياند، كه‌ركووك كه‌وتووه‌ته ژێر ئه‌حكامى عورفى و ئێستا ئه‌فسه‌رێكى سوپا هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكى هه‌يه و ئه‌گه‌ر ته‌نيا 24 كاتژمێر به‌رگرى كرابا، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ستتێوه‌ردانى له دۆسييه‌ى كه‌ركووك ده‌كرد.
له ميانى به‌شداريكردنى له گه‌شتى هه‌واڵه‌كانى كوردستان24، مه‌سعود حه‌يده‌ر گوتى: پێش شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر، ته‌نيا په‌رله‌مانتارى كورد بووم له به‌غدا مابوومه‌وه بۆ كارى سياسى نه‌ك په‌رله‌مانتارى و له سه‌رچاوه‌ى تايبه‌ته‌وه ده‌قى رێككه‌وتنى نێوان به‌رپرسانى يه‌كێتى و لايه‌نى عێراقيم ده‌ستكه‌وت و بڵاوم كرده‌وه و فه‌رمانده‌كانى پێشمه‌رگه‌م له جوڵه‌ى هێزه ئه‌منييه‌كان ئاگادار كرده‌وه.
گوتيشى: بڕيار بوو كاتژمێر 1ى شه‌و هێزه‌كانى يه‌كێتى پاشه‌كشێ بكه‌ن، به‌ڵام كات 9ى شه‌و ده‌ستيان به پاشه‌كشێ كرد و هێزى عێراقييه‌كان جوڵه‌يان كرد.
باسى له‌وه‌شكرد، زانيارى له‌به‌رده‌ست بووه، كه هێزه عێراقييه‌كان به نياز بوونه تا هه‌ولێر بێن و شاره‌كه داگير بكه‌ن، به‌ڵام به‌رگرى پێشمه‌رگه ئه‌و پيلانه‌ى هه‌ڵوه‌شاندوونه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، هيچ سه‌ركرده و لايه‌نێكى كورديى به درێژايى مێژوو ئاماده نه‌بووه سازش له‌سه‌ر پرسى كه‌ركووك بكات، به‌ڵام گرووپێكى ناو يه‌كێتى كرديان و هيچ كاميش له‌و به‌ڵێنانه جێ به‌جێنه‌كران كه عه‌بادى به‌و گرووپه‌ى دابوون.
روونيشيكرده‌وه، لايه‌نه عێراقييه‌كان به‌رده‌وام باسيان له‌وه كردووه، به شه‌ڕ بێت يان نا هه‌ر كه‌ركووك ده‌گێڕنه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆيان.
مه‌سعود حه‌يده‌ر، جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌و له‌شكركێشييه، ريفراندۆم نه‌بوو، چونكه ئه‌وان هه‌ر پيلانيان دانابوو كه‌ركووك داگير بكه‌نه‌وه.
له به‌شێكى ديكه‌ى قسه‌كانيدا مه‌سعود حه‌يده‌ر باسى له‌وه‌كرد، پرسى كه‌ركووك پرسێكى ستراتيژييه و په‌يوه‌سته به هاوكێشه نێوده‌وڵه‌تييه‌كانه‌وه و ئه‌و هاوكێشانه‌ش په‌يوه‌ستن به هاوكێشه ناوخۆييه‌كانه‌وه.