شه‌ش كه‌س بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشنیاز كراون
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "الشرق الاوسط"، له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ و سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو، ناوی 6 كه‌س ده‌هێنرێت، كه حه‌یده‌ر عه‌بادی زۆرترین چانسی هه‌یه بۆ ئه‌و پۆسته و ئامۆزایه‌كی موقته‌دا سه‌دریش یه‌كێكه له‌و ناوانه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه دوای ئه‌ویش، فالح فه‌یاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ناوی هاتووه، هه‌روه‌ها ناوی قوسه‌ی سوهه‌یلیش دێت، كه پێشتر سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری ره‌وتی سه‌در بووه و له‌سه‌ر لیستی ئه‌و ره‌وته‌ش ئه‌ندامی په‌رله‌مان بووه.
دوای ئه‌وانه‌ش، ناوی محه‌مه‌د شه‌یاع سودانی هاتووه، كه وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ركرده‌ی حزبی ده‌عای عێراقه له باڵی خوزه‌یر خوزاعی.
سه‌رچاوه‌كه له ریزی ئه‌و ناوانه، ئاماژه‌ی به‌وه ناوێكی دیكه كردووه كه له‌لایه‌ن ره‌وتی سه‌دره‌وه پێشكه‌ش كراوه، ئه‌ویش عه‌لی ده‌وای پارێزگای ئێستای میسانه، له‌گه‌ڵ ناوی جه‌عفه‌ر سه‌در، ئامۆزای موقته‌دا سه‌در و كوڕی سه‌ركرده‌ی دیاری شیعه، محه‌مه‌د باقر سه‌دره، كه له ساڵی 1980 له‌لایه‌ن رژێمه‌كه‌ی سه‌ددام حوسێنه‌وه كوژرا.
دوای راگه‌یاندنی ئاماره‌كانی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵاوه، ئێستا لیسته‌كان سه‌رقاڵی پێكهێنانی هاوپه‌یمانیین بۆ درووستكردنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی ناو په‌رله‌مان.
لیسته‌كانی "سائیرون" به سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در و "نه‌سڕ" به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بادی، له كێبڕكێیه‌كی تونددان له‌گه‌ڵ لیسته‌كانی "فه‌تح"ی هادی عامری و "ده‌وڵه‌تی یاسا"ی نووری مالیكی.
به گوێره‌ی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنیش، كورسییه‌كانی هیچ لیستێكی خوولی چواره‌می په‌رله‌مانی عێراق، ناگاته 60 كورسی و زۆربه‌ی لیسته گه‌وره‌كانی پێشوو دابه‌شبوونه، ئه‌مه‌ش پێكهێنانی حكوومه‌ت نوێی عێراقی سه‌ختتر كردووه و پێشبینی ناكرێت به‌مزووانه پێكهینانی كابینه‌ی نوێ رابگه‌یه‌ندرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌وڵه‌كانی خۆی خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ تانه‌دان له ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن و به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانیش له ئه‌گه‌ری سه‌رگرتنی ئه‌و هه‌وڵانه، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كه به ته‌واوه‌تی هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه، به‌لای كه‌مه‌وه پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه و هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ده‌بێت.
ا. م