ھۆشداری لە خراپی رەوشی تەندروستی تاران دەدرێت

جێگری وەزیری تەندروستی ئێران: تاران بووەتە ناوەندی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا

K24 - ھەولێر

جێگری وەزیری تەندروستی ئێران، ھۆشداری دەدات لە خراپتربوونی رەوشی تەندروستی لە تاران و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئیره‌ج حەریرچی، جێگری وەزیری تەندروستی ئێران رایگەیاند، قەرەباڵغی ئەمڕۆی شەقامەكانی تاران جێگەی نیگەرانییە و پێویستە رێوشوێنی توندتر بگیرێتەبەر.

راشیگەیاند، تاران ئێستا بوەتە ناوەندی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و پێویستە رێوشوێنەكان بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و تەشەنەكردنی بۆ شارەكانی دیكەی ئێران، توندتر بكرێن.