ئه‌ردۆغان: له‌گه‌ڵ رووسه‌كان پرسى عفرين تاوتوێده‌كه‌ين
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، له‌گه‌ڵ لايه‌نى رووسى له سوچى پرسى شارى عفرينى سووريا تاوتوێده‌كات.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا به‌ر له‌وه‌ى ده‌ست به گه‌شتێكى هه‌رێمايه‌تى بۆ رووسيا و كوه‌يت و قه‌ته‌ر بكات، له فڕۆكه‌خانه‌ى ئيسته‌نبوڵ، ئه‌ردۆغان گوتى: "له‌گه‌ڵ رووسه‌كان پرسى شارى عفرين تاوتوێده‌كه‌ين".
يه‌كێك له رۆژنامه‌نووسه‌كان سه‌باره‌ت به لێدوانى مۆسكۆ و واشنتن پرسيارى له ئه‌ردۆغان كرد، كه رايانگه‌ياندووه، چاره‌سه‌رى سه‌ربازى له سووريا له ئارادا نييه، ئه‌ردۆغان له وه‌ڵامدا گوتى: "تێگه‌يشتن له‌و لێدوانه قورسه، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رى سه‌ربازى له ئارادا نييه، ئه‌وا؛ پێويسته ئه‌و لايه‌نانه هێزه‌كانيان له سووريا بكشێننه‌وه".
بڕياره سه‌رۆكى توركيا ئه‌مڕۆ بگاته شارى سوچى سه‌ر ده‌رياى ره‌ش له رووسيا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پوتن كۆببێته‌وه.
ره‌وشى سووريا يه‌كێكه له مژاره گرنگه‌كانى سه‌ر مێزى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌ردۆغان و پوتن.
توركيا له به‌رنامه‌يدايه ئۆپراسيۆنێكى سه‌ربازى بۆ سه‌ر عفرين ئه‌نجامبدات، كه ئه‌و شاره له ده‌ست هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات و يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌له‌وه‌يه و كانتۆنێكى خۆبه‌ڕێوبه‌رى تێدا دامه‌زراوه.
سه‌رچاوه: روسياليه‌وم