فراكسیۆنی پارتی: كۆبوونەوەی چوار فراكسیۆنەكە لەگەڵ عەممار حەكیم لەسەر داوای گۆڕان بووە
K24 - ھەولێر
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا لەبارەی كۆبوونەوەی فراكسیۆنەكانی ( یه‌کێتی، گۆڕان، کۆمه‌ڵ، یه‌کگرتوو) لەگەڵ عەممار حەكیم، سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی نیشتمانی رایدەگەیەنێت: "له سه‌ر داخوازی فراکسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و به بێ هه‌ماهه‌نگی پێشتر له‌گه‌ڵ فراکسیۆنمان، هەر چوار فراکسیۆنی(یەکێتی،گۆڕان،کۆمەڵ، یەکگرتوو)کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان له‌گه‌ڵ عه‌ممار ئه‌لحه‌کیم، سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی نیشتمانی و سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی ئه‌نجام دا‌و تێیایدا سه‌ماحه‌تی عه‌ممار ئه‌لحه‌کیم، جارێکی تر و به توندی دژایه‌تی خۆی بۆ پرسی ریفراندۆم و بڕیاری خه‌ڵکی کوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌ربڕیووه و به داخه‌وه زمانی زبر‌و هه‌ڕه‌شه‌ی به کارهێناوه".
لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: "ئێمه له فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان جگه له‌وه‌ی نیگه‌رانی ئه‌م جۆره لێدوانانه‌ین له به‌ڕێزیان، ئه‌وا هه‌ر زمانێکی زبر ره‌ت ده‌که‌ینه‌وه‌و دووپاتی ئه‌وه‌ش ده‌که‌ینه‌وه‌که سه‌ربه‌خۆیی و ئه‌نجام دانی ریفراندۆم مافی گه‌لی کورد‌و کوردستانیانه و ئه‌م بابه‌ته‌شمان به روونی و به بێ شه‌رم له کۆبوونه‌وه‌ی چه‌ند مانگ پێشی فراکسیۆنمان له‌گه‌ڵ عه‌ممار ئه‌لحه‌کیم، باس کردووه‌و داخوازی گه‌لی کوردستان‌مان پێگه‌یاندووه‌و له‌وه‌ش دڵنیایین و ئه‌و دڵنییاییه‌شمان داوه‌ته هه‌موو لایه‌ن و فراکسیۆنه عێراقییه‌کان، که ئه‌م جۆره لێدوانه زبرانه هیچ خزمه‌ت به ئاشتی و مرۆڤایه‌تی ناگه‌یه‌نێت به تایبه‌ت له عێراقێک که به ده‌ست زۆر قه‌یرانه‌وه ده‌ناڵێنیت".
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راشیگەیاندووە: "له‌و قۆناغه ناسکه‌ش که گه‌لی کورد و کوردستانییان پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بین و له‌کاتێکدا که له گه‌یشتن به ئاواته له‌مێژینه‌که‌مان که سه‌ربه‌خۆیییه نزیک ده‌بینه‌وه، هیوامان وایه که هه‌موو تاک و پارت و فراکسیۆنێکی کوردستانی به گیانێکی کوردستانیانه هه‌وڵ بدات بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پرۆسه پیرۆزه‌و به روحی دۆستانه‌و ئاشتیانه‌و به زمانی مه‌نتق وه‌ڵامی هه‌ر ده‌نگێکی زبر بداته‌وه که ده‌یه‌وێت کوردستانیان به مافی سه‌ربه‌خۆیی خۆیان شاد نه‌بن، هه‌ر لێره‌وه‌ش جارێکی تر ده‌ست خۆشی له برای به‌ڕێزمان(د. موسه‌ننا ئه‌مین) سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کگرتوو له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌که‌ین که له کات و شوێنێکی گونجاو، به گفتوگۆیه‌کی تێروتەسەل، به‌رگری کردووه له گه‌ل و نیشتمانێکی زوڵم لێکراو".
دەقی راگەیەندراوی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
له رێکه‌وتی(8/7/2017) و له سه‌ر داخوازی فراکسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و به بێ هه‌ماهه‌نگی پێشتر له‌گه‌ڵ فراکسیۆنمان، هەر چوار فراکسیۆنی(یەکێتی،گۆڕان،کۆمەڵ، یەکگرتوو)کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان له‌گه‌ڵ به‌رێز(عه‌ممار ئه‌ڵحه‌کیم) سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی نیشتمانی و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی ئه‌نجام دا‌و تێیایدا سه‌ماحه‌تی (عه‌ممار ئه‌ڵحه‌کیم) جارێکی تر و به توندی دژایه‌تی خۆی بۆ پرسی ریفراندۆم و بڕیاری خه‌ڵکی کوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌ربڕیوه و به داخه‌وه زمانی زبر‌و هه‌ڕه‌شه‌ی به کارهێناوه، له کاتێکدا له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا گوێبیستی چه‌ندین لێدوانی له‌وجۆره بووین له به‌ڕێزیان که به‌داخه‌وه‌ئه‌م جۆره لێدوانانه له مێژووی سیاسی و که‌سایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزیان زۆر دووره.
ئێمه له فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان جگه له‌وه‌ی نیگه‌رانی ئه‌م جۆره لێدوانانه‌ین له به‌ڕێزیان، ئه‌وا هه‌ر زمانێکی زبر ره‌ت ده‌که‌ینه‌وه‌و دوپاتی ئه‌وه‌ش ده‌که‌ینه‌وه‌که سه‌ربه‌خۆیی و ئه‌نجام دانی ریفراندۆم مافی گه‌لی کورد‌و کوردستانیانه‌و ئه‌م بابه‌ته‌شمان به روونی و به بێ شه‌رم له کۆبوونه‌وه‌ی چه‌ند مانگ پێشی فراکسیۆنمان له‌گه‌ل به‌ڕێز(عه‌ممار ئه‌ڵحه‌کیم) باس کردووه‌و داخوازی گه‌لی کوردستان‌مان پێ گه‌یاندووه‌و له‌وه‌ش دڵنیایین و ئه‌و دڵنییاییه‌شمان داوه‌ته هه‌موو لایه‌ن و فراکسیۆنه عێراقییه‌کان، که ئه‌م جۆره لێدوانه زبرانه هیچ خزمه‌ت به ئاشتی و مرۆڤایه‌تی ناگه‌یه‌نێت به تایبه‌ت له عێراقێک که به ده‌ست زۆر قه‌یرانه‌وه ده‌ناڵێنیت.
له‌و قۆناغه ناسکه‌ش که گه‌لی کورد و کوردستانییان پێی دا تێپه‌ڕ ده‌بین و له‌کاتێکدا که له گه‌یشتن به ئاواته له‌مێژینه‌که‌مان که سه‌ربه‌خۆیییه نزیک ده‌بینه‌وه، هیوامان وایه که هه‌موو تاک و پارت و فراکسیۆنێکی کوردستانی به گیانێکی کوردستانیانه هه‌وڵ بدات بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پرۆسه پیرۆزه‌و به روحی دۆستانه‌و ئاشتیانه‌و به زمانی مه‌نتق وه‌ڵامی هه‌ر ده‌نگێکی زبر بداته‌وه که ده‌یه‌وێت کوردستانیان به مافی سه‌ربه‌خۆیی خۆیان شاد نه‌بن. هه‌ر لێره‌وه‌ش جارێکی تر ده‌ست خۆشی له برای به‌ڕێزمان(د. موسه‌ننا ئه‌مین) سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کگرتوو له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌که‌ین که له کات و شوێنێکی گونجاو، به گفتوگۆیه‌کی تێروتەسەل، به‌رگری کردووه له گه‌ل و نیشتمانێکی زوڵملێکراو.
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق