حه‌شد و پۆلیسی فیدراڵی له كه‌ركووك هه‌وڵی تۆڵه‌كردنه‌وه ده‌ده‌ن
K24 - هه‌ولێر:
هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیسی فیدراڵی عێراق، هه‌ڵمه‌تێكی كێوماڵكردنیان له گوندێكی نزیكی شاری كه‌ركووك ده‌ستپێكرد، پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچه‌یه‌دا بۆسه‌یان بۆ چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی دانا‌و پاش شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوانیان 20 چه‌كداری حه‌شد كوژرا بوون.
پێگه‌ی فه‌رمی حه‌شدی شه‌عبی بڵاویكردووه‌ته‌وه، هه‌ڵمه‌ته‌كه به پاڵپشتی فڕۆكه‌كانی سوپا ده‌ستیپێكردووه‌و ئامانجیش كێوماڵكردنی گوندی سه‌عدوونییه‌ی باشووری رۆژئاوای كه‌ركووكه له شانه‌كانی داعش.
له‌باره‌ی شه‌ڕه‌كه‌ی دوێنێ شه‌ویشه‌وه، عەلی حوسەینی، گوتەبێژی میحوەری باکووری حەشدی شەعبی رایگەیاند، شەوی رابردوو لە گوندی سەعدونییەی سەر بە شارەدێی ریاز هێزێکی سەر بە حەشدی شەعبی کەوتوونەتە بۆسەیەکی چەکدارانی داعش و لە ئەنجامیشدا شەڕوپێکدادان روویداوە. گوتیشی، بەهۆی خراپی کەش و هەوا سوپا و فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی عێراق نەیانتوانیوە بگەنە شوێنی پێکدادانەکە و هاوکاری ئەو هێزە بکەن. ئاماژەی بەوەشدا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی حەشدی شەعبی توانیویانە بچنە نێو گوندی سەعدونییە و تەرمی 20 چەکداری حەشدی شەعبی بدۆزنەوە، کە لەلایەن داعشەوە کوژراون.
ئه‌وه له كاتێكدایه پێشتر سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندبوو، شەوی رابردوو لە ناوچەی سەعدونییەی سەر بە ناحیەی ریاز لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک شەڕوپێکدادان لەنێوان چەکدارانی حەشدی شەعبی و داعش روویداوەو لە ئەنجامی شەڕەکەدا 27 چەکداری حەشدی شەعبی، کە 8 ئۆتۆمبێلی سەربازیان پێ‌بوو کەوتوونەتە بۆسەیەکی داعش و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارەو پێده‌چێت رفێنرابن.
پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراق له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو، ناوچه‌كانی حه‌ویجه و ریاز و ره‌شاد و زاب و عه‌باسی و ده‌وروبه‌ریان به‌بێ شه‌ڕ له چه‌كدارانی داعش وه‌رگرته‌وه، چه‌ندین جار سه‌رۆك هۆز و به‌رپرسانی ئیداری ناوچه‌كه له‌باره‌ی بوونی چه‌كدارانی داعش له‌و ده‌ڤه‌رانه‌دا هۆشدارییان داوه‌ته حكومه‌تی عێراق و به مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاینده‌ی پارێزگای كه‌ركووك ناویان بردوون.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی شاره‌زایانی ئه‌منی، پاش ئه‌وه‌ی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی، به‌هۆی رێككه‌وتنێكی ژێر به ژێر له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، كه‌ركووك و خورماتوو ناوچه‌كانی باشووور و باشووری رۆژئاوای كه‌ركووكیان راده‌ستی حكومه‌تی عێراق كرده‌وه‌و دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه تا ئێستا به ناسه‌قامگیریی ماوه‌ته‌وه.