دوو ته‌قینه‌وه له ئیستانبول روویاندا
K24 - هه‌ولێر:
میدیاكانی توركیا بڵاوییانكرده‌وه، دوو ته‌قینه‌وه له ئیستانبول روویاندا، یه‌كێكیان له نزیك یاریگه‌ی ڤۆدافۆنه له ناوچه‌ی به‌شكتاش، ئه‌وی دیكه‌شیان یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ی كردووه‌ته ئامانج.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م پاسێكی گواستنه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا كردووه‌ته ئامانج و ئه‌وی دیكه‌ش یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌یه.
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی نزیك یاریگه‌ی ڤۆدافۆن به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 20 پۆلیس برینداربوونه و ئۆتۆمبێلێكی پۆلیسیش سووتاوه.
وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌ی نزیك یاریگه له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه بووه و خاڵێكی پشكنینی پۆلیسی له نزیك یاریگه كردووه‌ته ئامانج.
په‌یامنێری كوردستان راشیگه‌یاند، یه‌كێك له ته‌فینه‌وه‌كان، له نزیك نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران توركیا بووه.
تا ئێستاش هیچ كه‌س و لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كان رانه‌گه‌یاندووه.
تیمه‌كانی فریاگوزاری و ئامبۆلانس گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كانیش ناوچه‌كه‌یان گه‌مارۆداوه و رێوشوێنی توندی ئه‌منییان گرتووه‌ته‌به‌ر.