كۆگایه‌كی ده‌رمانی قاچاغ له هه‌ولێر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا
K24 - هه‌ولێر:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی لێژنه‌كانی قائیمقامی هه‌ولێر، شه‌وی رابردوو كۆگایه‌كی ده‌رمانی قاچاخ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ده‌رمانه‌كه له دوو خانووی "گه‌ڕه‌كی پۆلیسان" بووه و ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی كردووه ده‌ستگیركراوه و خۆیشی برینپێچه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراوه، بۆی نییه بتوانێت ده‌رمان بفرۆشێت و ده‌رمانه‌كه‌ش ره‌وانه‌ی كۆنتڕۆڵی جۆری ده‌رمان ده‌كه‌ن.
ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی قائیمقامیه‌تیش رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ندێك له ده‌رمانه‌كان سه‌رچاوه‌یان دیار نییه و ده‌ڵێت: "لێمان پرسیوه ئه‌و ده‌رمانانه‌ت له كوێ هێناوه، گوتوویه‌تی له نه‌خۆشخانه وه‌رمگرتووه"، خۆیشی كارمه‌ندی یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێره.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لێژنه‌كه روونیشی كرده‌وه، چه‌ند قه‌ره‌وێڵه‌یه‌كیش له‌ناو خانووه‌كان هه‌ن و ئه‌وه‌ش گومانی زیاتر هه‌ڵده‌گرێت، هه‌ندێك له ده‌رمانه ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌كانیش، قه‌ده‌خه‌كراون.
ئ. م