ئەفسەرە شۆخەکانی رووسیا لە مەیدانی سوور نمایشی سەربازی دەکەن
K24 - ههولێر:
کچە ئەفسەرە رووسەکان، پێش وەرگرتنی بروانامەی سەربازی، لە شەقامی مەیدانی سووری مۆسکۆ نمایشی سەربازی دەکەن و تواناکانیان نیشانی جیهان دەدەن.
ئەگەرچی کاریان رووبەرووبونەوەی مەترسییەکانە، بەڵام شۆخ و شەنگی ئەم کچانە ساڵانە سەرنجی خەڵکێکی زۆر بەلای خۆیاندا رادەکێشن.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی بێزنس ئینسایدەر، رووسیا بە بودجەی 15.7 ملیار دۆلاری ساڵانە و بوونی 181 تانک، 420 فرۆکەی جەنگی و چوار ژێردەریای هەمیشە چالاک دووەم بەهێزترین سوپای لە جیهان هەیە.
H.J