گه‌نجانی مووسڵ هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵگیرساندنی شۆڕش ده‌كه‌ن

"نابێت شێخ و پیاوە بەتەمەنەکان دەستوەردانی تێدا بکەن"
kurdistan24.net

K24 - مووسڵ

مووسڵ یەكێكە لەو شارانەی، كە لە شەڕی داعشدا زیانی زۆری بەركەوت. بە گوتەی خەڵكی شارەكەش، تا ئێستا ھەنگاوی پێویست بۆ ئاوەدانكردنەوەی شاره‌كه‌یان نەنراوە. نقوومبوونی بەلەمێكیش لە دەریای دیجلە، دەلیڤەیەك بوو، كە خەڵكی مووسڵ دەمی گلەییان بكەنەوە و توڕەیی خۆیان دژی بەرپرسان دەربڕن.

ژمارەیەك لە گەنجانی مووسڵ ھەڕەشەی ھەڵگیرسانی شۆڕشێک لە دژی بەرپرسانی شارەکە دەکەن و دەڵێن، نابێ بە تەمەنەكان دەست بخەنە ناو ئەو پرسە و گەنجانەكان یەكلایی دەكەنەوە.

محەمەد، كه‌ گەنجێكی دانیشتووی شاری مووسڵە، دەڵێ: "کارەساتی داعشمان هێشتا لە بیر نەکردووە، گیانمان دەرچوو، ئێمە هەموو پێنجشەممەیەك ماڵئاوایی لە کەسووکارەکانمان دەکەین، تا ئێرە بەسە، لە مەودوا بێدەنگ نابین، ئەو ئەرکەش نابێت شێخ و پیاوە بەتەمەنەکان دەستوەردانی تێدا بکەن، چونکە گەنجەکان پێی هەڵدەستن".

 ھ.م