كوردستان24 بچووكترین یاریزانی خولی نایابی پێشمهرگه دهناسێنێت
ئهحمهد سهرتیپ كە بەلولو بانگی دەكەن، ھەرچەندە بەروخسار تەواو مێر منداڵ دیارە، بەڵام ئەم وەك ئەستێرەیەكی گەورە لە یاریگاكانی كوردستان و عێراق سەیر دەكرێت و بچووكترین یاریزانانی ئەم وەرزەی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستانیشه.
ئەحمەد یاریزانی یانەی ھەولێرە، ئەو وەرزی رابردووش توانی لەگەل یانەی ھەولێر نازناوی خولی كوردستان بەرزبكەنەوە، ئەحمەد ئەم وەرزە بە شێویەكی سەرەكی لە كۆی ئەنجامدانی 3 یاری یانەكەی بەشداریی لە 2 یاری بەرامبەر بە یانەكانی دھۆك و گازی باكوور كردووه.
خەونی لولو ئەوەیە لەگەل ھاورێیهكانی پارێزگاری لە نازناوی وەرزی رابردوو بكەن، ئاستی بەرزی ئەحمەد وایكردووە جگە لە یانەی ھەولێر وەك تاكە كوردێك لە ریزی تازەپێگەیشتووانی ھەڵبژاردەی عێراق یاری بكات، رۆڵێكی بالاشی لە بەدەستھێانی نازناوی جامی نەتەوەكانی ئاسیای 2016 ـی لەگەل ھەڵبژاردەی عێراق ھەبێت.
ھەروەھا لە وەرزی رابردوو لە كاتی بەشداری كردنی لەگەڵ یانەی ھەولێر لە خولی عێراق توانی رێكوردی ئەحمەد رازی ئەستێرەی پێشوو یانەكانی زەورا و تەلەبە بشكێت كە لەتەمەنی16 سالی بەشداری یارییەكانی خولی نایابی عێراق بكات.
یووسف كاكێ راھێنەری یانەی ھەولێر دەڵێت ئەگەرچی ئەحمەد بە تەمەن بچووكه، بەڵام لە نێو یاریگا سەیری دەكەم جیاوازییهكی پێ ناكهم لەگەل یاریزانێك كە ئەزموونێكی زۆری لە خولەكان ھەبێت.
ئەحمەد سەرتیپ ئاواتی زۆره كە لە داھاتوو ھەوڵی بۆ دەدات، سەرجەمیان ھیوایەكانی بە ستۆتەوە بە یانەی ھەولێر، بچووكترین یاریزانەكەی خولی نایابی كوردستان بە یەكێك لە سەركهوتووترین ئەم یاریزانانە دادەنرێت كە لێدانی سزا بە سەركەوتوی جئ بە جئ دەكات..
. ئەحمەدی تەمەن16 ساڵان لێرە وە ھەنگاوەكانی بۆ ئەستێرەكەی نێو دەوڵەتی دەست پێدەكات، بەڵام دیار نییە كە خۆری ئاوابوونی لە كوێ كۆتایی پێ دێت.