كێشه ناوخۆييهكانى گۆڕان روو له تهقينهوهن
K24 – سلێمانى:
لە دوای ھەڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان له ٣٠ی ئهیلوول، کێشە ناوخۆییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان رۆژ دوای رۆژ زیاتر دەبن و ھەندێک کات، دەبنە ھۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی بەرپرسانی بزووتنهوهكه لە ئاستی جیاجیادا، دوایین بەرپرس، کە دەستی لەکارکێشاوەتەوە بەرپرسی ژووری توێژینەوەی سیاسی گۆڕانە.
بەشێک لە چاودێران کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا و نەبوونی کەسێکی ھاوشێوەی ئەو بە ھۆکاری سەرەکی زیاد بوونی کێشەکانی گۆڕان دەزانن، بەڵام دابەزینی دەنگ و کورسییەکانی گۆڕان لە دوو ھەڵبژاردنی رابردوودا، کێشەکانی ناو گۆڕانی کردە دوو ھێندە، بۆیە بۆ دەرباز بوون لەو دۆخەی ئێستایان وابڕیارە مانگی یەکی ساڵی داھاتوو ھەڵبژاردنە ناو خۆییەکانی گۆڕان ئهنجامبدرێن.