یه‌كێتی ئاڵا تاڵه‌بانی ده‌رده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی چاو‌دێر نیوز، كه هی مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه، له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، پرسی ده‌ركردنی ئاڵا تاڵه‌بانی له سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه گه‌ڵاڵه كراوه.
به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی وێبساتیه‌كه پشتی پێ به‌ستووه، له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌و حزبه، ته‌واوی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ئاماده‌بوونه و بڕیاری دەركردنی هەموو ئەو كەسانە دراوه، كە كار بۆ حزب و لیستی دیكه ده‌كه‌ن لە دەرەوەی یەكێتی.
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی ئه‌و وێبسایته، بڕیاردراوه ته‌واوی ئه‌و موڵك و ماڵه‌ی یەكێتی كە لە لایانە، لێیان بسه‌نرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی چاو‌دێر نیوز گوتوویه‌تی: "ئەم بڕیارە هەموو كەسێك دەگرێتەوە كە لەسەری بسەلمێت ئەگەر لە هەر پلەو پایەیەك بێت".
ئاڵا تاڵه‌بانی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتییه و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه له فراكسیۆنی یه‌كێتی، به‌ڵام بۆ خوولی داهاتووی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، كه بڕیاره 12ی ئایاری داهاتوو ئه‌نجام بدرێت، خۆی له‌سه‌ر لیستێكی عه‌ره‌به سووننه‌كان بۆ په‌رله‌مان كاندید كردووه.
ا. م