گه‌لانی توركیا بڕیار له‌سه‌ر ئایینده‌ی خۆیان ده‌ده‌ن
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره سبه‌ی زیاتر له 56 ملیۆن ده‌نگده‌ر له وڵاتی توركیا، روو له سندووقه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یاندا بكه‌ن، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه كه له‌دوای هه‌مواری ده‌ستووری ئه‌و وڵاته له ساڵی 2017، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
چاودێران، هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی توركیا به گرنگ و ئاڵۆز وه‌سف ده‌كه‌ن، تێیدا 6 كاندید ركابه‌ری له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌كه‌ن.
له لیستی كاندیداندا ناوی هه‌ریه‌ك له دۆغۆ برینجیك، كاندیدی حزبی وه‌ته‌ن، میرال ئاكشنه‌ر، سه‌رۆكی حزبی "ئی پارتی"، هه‌ن، كه حزبێكی ئۆپۆزسیۆنه و له حزبی نه‌ته‌وه‌یی توركیا جیابووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها لیسته‌كه ناوی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی زیندانیكراوی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)، له موحه‌ڕه‌م ئینجه، كاندیدی پارتی گه‌لی كۆماری جه‌هه‌په، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری ئێستا و هاوكات كاندیدی پارتی داد و گه‌شه پێدان (ئاكپارتی) و ته‌مه‌ل قه‌ره‌مه‌لائۆغلو، سه‌رۆكی حزبی سه‌عاده‌تیش له‌خۆ ده‌گرێت.
له هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌راندا 8 پارت و لایه‌نی سیاسی به‌شداری ده‌كه‌ن و له‌ژێر چه‌تری دوو هاوپه‌یمانێتی گه‌وره‌دا كۆ بوونه‌ته‌وه، ئه‌وانیش: "هاوپه‌یمانێتی گه‌ل یان "جه‌ماوه‌ر" كه هه‌ردوو حزبی داد و گه‌شه‌پێدان "ئاكپارتی ده‌سه‌ڵاتدار" و بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌خۆ ده‌گرێت و، حزبی یه‌كیتی گه‌وره‌ش پاڵپشتی ده‌كات".
له‌كاتێكدا "هاوپه‌یمانی ئومه‌ت" پارتی گه‌لی كۆماری جه‌هه‌په "گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆن"، حزبی ئی پارتی و حزبی سه‌عاده‌ت له‌خۆ ده‌گرێت.
هاوكات سێ حزبی دیكه‌ش له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دوو هاوپه‌یمانێتییه ماونه‌ته‌وه، ئه‌وانیش بریتین له پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په، حزبی وه‌ته‌ن و حزبی ده‌عوه‌ی ئازاد.
ئه‌و هه‌ڵبژاردنه یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه كه به‌گوێره‌ی چاودێران له مێژووی توركیادا به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی هاوپه‌یمانی پێكهێندرابن، ئه‌مه‌ش به گۆڕانكارییه‌كی گرنگ له ژیانی سیاسی توركیادا وه‌سف ده‌كه‌ن.
H.B