كۆمیسیۆن ناوی پاڵێوراوانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی بڵاوكرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان، پاش وردبینی ناوی پاڵیۆراوانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه بڕیاره رۆژی 30/9/2018 ئه‌نجام بدرێت بڵاوكرده‌وه.
كۆمیسیۆن به پاڵپشتی بڕگه‌ی پێنجه‌م له مادده‌ی 9 ی یاسای كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان، ناوی پاڵیوراوانی پارت و لایه‌ن و قه‌واره سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و رایده‌گه‌یێنێت: "كۆمیسیۆن وردبینی بۆ ناوی پاڵێوراوان كردووه‌و به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی كۆتا لیستی ناوه‌كانیان، له ماوه‌ی 3 رۆژ پاش بڵاوكردنه‌وه‌یشی ده‌توانرێت له به‌رده‌م ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردن له دادگای پێداچوونه‌وه تانه‌ی لێبدرێت".
له نووسراوه‌كه‌ی كۆمیسیۆندا ئاماژه به‌وه‌كراوه، دوای كۆتاییهاتنی ماوه‌ی تانه‌لێدان (ئه‌گه‌ر هه‌بوو) له رۆژی 4/9/2018 لیستی كۆتایی ناوی پاڵێوراوان بڵاوده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15/8/2018 ژیار دزەیی، بەڕێوەبەری تۆماری قەوارە سیاسییەکان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی كوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند: "773 کاندید خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژاردووە، لەنێویشیاندا 241 ئافرەت هەن".
گوتیشی: "وردبینکردنی ناوی کاندیدان کۆتایی پێهاتووە و راپۆرتی خۆمان ئاراستەی ئەنجوومەنی کۆمسیاران کردووە".
بەڕێوەبەری تۆماری قەوارە سیاسییەکان لە کۆمیسیۆن ئاماژەی بەوەشدا: "تەنیا ناوی كاندیدێك لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ پەسند نەکراوە و رەتکراوەتەوە".