شایه‌تحاڵێكی كورد كه له شوێنه‌كه بووه باسی رووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی مووسڵ ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
شایه‌تحاڵێكی كورد، له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه باسی رووداوی نقوومبوونی به‌له‌مه گه‌شتیارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی مووسڵ ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وانیش بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتیاریی چووبوونه شوێنه‌كه.
ئه‌و شایه‌تحاڵه كه ناوی سه‌رداره، رایگه‌یاند، ئه‌وان تازه گه‌یشتبوونه شوێنه‌كه و چاوه‌ڕوان بوون رۆژێكی خۆش له شوێنه گه‌شتیارییه‌كه به‌سه‌ر ببه‌ن، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: "ناخۆشترین رۆژیان بووه".
روونیشی ده‌كاته‌وه، پێشتر له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی له مووسڵ چوونه‌ته شوێنه‌كه، بۆیه بڕیاریان دابوو ئه‌و نه‌ورۆزه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی بچنه دوورگه گه‌شتیارییه‌كه.
ئه‌و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، له‌وێ ره‌چاوی مافه‌كانی گه‌شتیار ناكرێت و هه‌ڵسووكه‌وتیان به گوێره‌ی پێویست نییه، له دوای رووداوه‌كه‌ش زۆر به خراپی ده‌جووڵانه‌وه و ئه‌ندامانی سوپا له خه‌ڵكیان ده‌دا.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، دوای رووداوه‌كه له رێگه‌ی به‌له‌می بچووكه‌وه، به ماوه‌ی چوار كاتژمێر په‌ڕێنراونه‌ته‌وه ئه‌و به‌ری رووباره‌كه.
دوورگه‌ی گه‌شتیاریی
دوورگه گه‌شتیارییه‌كه، ده‌كه‌وێته سنووری شاری مووسڵ و به‌شی باكووری رۆژئاوای شاره‌كه، رووباری دیجله به شوێنه‌كه‌دا تێپه‌ڕده‌بێت و له شوێنه‌كه دوورگه‌یه‌كی دروست كردووه كه شوێنێكی گه‌شتیارییه و خه‌ڵك رووی تێ ده‌كات.
ئاماری قوربانییان
وه‌ك ئه‌و گه‌شتیاره كورده باسی ده‌كات، پێده‌چێت ژماره‌ی قوربانییان زیاتر بێت له‌وه‌ی كه راگه‌یه‌ندراوه، به‌و پێیه‌ی به‌له‌مه‌كه خه‌ڵكێكی زیاتری له‌وه‌ی بۆی دانراوه، بار كردووه، له‌و كاته‌شدا ئاوی رووباره‌كه زیادیكردووه، چونكه به‌نداوی مووسڵ ئاوی به‌رداوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق، به فه‌رمی بڵاویكردووه‌ته‌وه كه تا ئێستا به هۆی رووداوه‌كه، 71 كه‌س گیانییان له ده‌ست داوه و نزیكه‌ی 50ی دیكه‌ش بێسه‌روشوێنن، نزیكه‌ی 45 كه‌سی دیكه‌ش رزگار كراون و تا ئێستاش تیمه‌كان له گه‌ڕان به‌رده‌وامن.
كاتی رووداوه‌كه
نقوومبوونی به‌له‌مه‌كه، نزیكه‌ی كاتژمێر 2 و نیوی دوای نیوه‌ڕۆ بووه، له‌و كاته‌ی خه‌ڵك ویستوویه‌تی دوای كاتبه‌سه‌ربردن له دوورگه گه‌شتیارییه‌كه، بپه‌ڕێته‌وه ئه‌وبه‌ری دوورگه‌كه، له‌و كاته‌شدا به‌له‌مه‌كه نقووم بووه و رووداوه‌كه‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئ. م