ئه‌مه‌ریكا به‌نیازه حوسییه‌كان بخاته لیستی تیرۆره‌وه
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "واشنتۆن پۆست"، بڵاویكرده‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا "مایك پۆمپیۆ" به‌نیازه حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن بخاته لیستی تیرۆره‌وه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی كرد، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌م هه‌فته‌یه‌دا بانگه‌وازیان بۆ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا "دۆناڵد تره‌مپ" كردووه، كاره‌ساتێكی مرۆیی له یه‌مه‌ن رووده‌دات، ئه‌مه به‌ر له‌وه‌ی ئیداره‌ی "تره‌مپ" حوسییه‌كان به تیرۆریست له‌قه‌ڵه‌مبدات، ره‌نگه دوای ئه‌مه، ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا هاوكاریكردنی یه‌مه‌ن به بڕی (700) ملیۆن دۆلار بوه‌ستێنێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، "پۆمپیۆ" سزای دیكه له‌سه‌ر ئێران بسه‌پێنێت، دوای گفتوگۆكردنی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی، حوسییه‌كان وه‌ك رێكخراوێكی "تیرۆریست"ـی بناسێنێت.
رۆژنامه‌كه رونیشكردووه‌ته‌وه، كاتێك بڕیاره‌كه جێبه‌جێكرا؛ ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ حوسییه‌كان كار ده‌كه‌ن، سزای ماددی ده‌درێن و رووبه‌ڕووی گرتنیش ده‌بنه‌وه.
وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ره‌تیكردووه‌ته‌وه باسی ئه‌م بابه‌ته بكات.
سه‌رچاوه: واشنتۆن پۆست