كەشناسی: ئەگەری بارانبارین ھەیە

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر         

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 34 و سلێمانی 35 و دھۆك 32 لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 38 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو، ئەگەری تاوە باران و بروسكە ھەیە، بەھۆی زیادبوونی خێرایی با لەكاتەكانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ ھەیە.