ئەوروپا زیاتر لە 68 ملیۆن یۆرۆ دەداتە عێراق

"پارەكە بۆ سێ ئامانج تەرخانكراوە"

K24 - لوکسمبۆرگ

ئەمڕۆ کۆبونەوەی وەزیرانی ئەوروپا لە لۆکسمبۆرگ دەستیپێکرد، لەبەشێکی کۆبوونەوەکەدا بەزۆرینەی دەنگ بڕیاریاندا بڕی 68.8 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاوەدانکردنەوەی عێراق تەرخان بکرێت، بەپێی بڕیارەكەش تاوەکو ساڵی 2020 پارەکە خەرج دەکرێت.

 لەراگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ کوردستان24 نێردراوەو تێیدا ئاماژە بەوەکراوە، ئەم بڕەپارەیەی تەرخان کراوە سێ ئامانج لەخۆ دەگرێت، كە بریتین لە  "بەھێزکردنی ئارامی و ئاسایشی عێراق و رووبەڕوبوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان و ھاوکاریکردنی تیمی یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ تیمی ناتۆ بۆ راھێنانی ھێزە عێراقییەکان".

یەکێتی ئەوروپا لەساڵی 2017ەوە بەرنامەیەی ئاوەدانکردنەوەی عێراقی داناوە، ساڵانە بڕێك پارە تەرخان دەکات، تیمی یەکێتی ئەوروپا لەعێراق و ھەرێمی کوردستان چاودێری سەرفکردنی پارەکە دەکەن.