ئه‌ردۆغان: كه‌س مافى ئه‌وه‌ى نييه وه‌ك داگيركه‌ر ناومان بهێنێت
K24 – هه‌ولێر:
سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رايگه‌ياند، "هیچ كه‌س ناتوانێت به سوپای توركیا بڵێت، وه‌ك داگیركه‌ر هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات. رۆژئاوا جوانترین نموونه‌ی داگیركارییان پیشانداوه."
ئەردۆغان بەشداری لە کۆنگرەی شەشەمی لقی سامسۆنی ئاک‌پارتی کرد و تێیدا وتارێکی ئاراسته‌كرد و گوتى: "لە کەمترین ماوەدا بە درێژایی سنووری وڵاتەکەمان لەگەڵ سووریا دەگەینە لای برایان و خۆشکانمان لەناوچەکە".
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان ئاماژەی بەو وڵاتانەدا کە پشتیوانی تورکیا دەکەن لە بنبڕکردنی تیرۆر و گوتی: "خۆشحاڵ ده‌بین به‌وه‌ی ژماره‌ی دۆسته‌كانمان زیاد بكات، به‌ڵام كه‌سانێك به پێداگیرییه‌وه بێن و به‌رده‌وام بن له تێكدانی كاره‌كان به هاتنیان بۆ بن لوتمان و چه‌قۆ دانان له سه‌ر ملمان، ئه‌و كاته چاومان كه‌س نابینێت".
گوتیشی: "جگه له ئێمه هه‌موو كه‌س به نیاز و تاكتیكی جیاجیا له‌وێن. له‌به‌رئه‌وه‌ی برایانمان له‌ناوچه‌كه ئه‌وه ده‌بینن و په‌یامی ئه‌وه‌مان ده‌ده‌نێ، هه‌ر له ته‌ل رفعه‌ت تا منبج، تا ته‌لئه‌بیه‌ز و ره‌سوله‌ین، توركیا بێت و ئارامی و ئاسایشیان بۆ ده‌سته‌به‌ربكات. ئینشائه‌ڵڵا ئه‌و بانگه‌وازانه‌یان بێوه‌ڵام ناهێڵینه‌وه".
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
ئ.ر