"بێدەنگی ترەمپ بەرامبەر بە داگیركردنی عەفرین مەترسیدارە"
K24 - ھەولێر
سیاناتۆرێكی ئەمریكی رایدەگەیەنێت، بێدەنگی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، بەرامبەر بە داگیركردنی عەفرین لەلایەن توركیاوە بە مەترسی دەزانێت و دەشڵێت، نابێ ئیدارەی ھەڵوێستی ھەبێت بەرامبەر بە كوردی ھاوپەیمانی واشنتن.
سیناتۆری ئه‌مریكی كریس ڤانهۆلین، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "نابێ ئیداره‌ی تره‌مپ به‌رامبه‌ر به داگیركردنی عه‌فرین له‌لایه‌ن توركیاوه بێده‌نگ بێت، بەڵكو دەبێ هه‌ڵوێستی هه‌بێت و پشتگیری له كوردی هاوپه‌یمانی واشنتن بكات".
لە بەشێكی دیكەی تویتەكەیدا ئه‌و سیناتۆره‌ی پارتی كۆمارییه‌كان دەپرسێت: "بۆچی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ بێده‌نگه به‌رامبه‌ر به عه‌فرین؟ ئه‌و بێده‌نگییه په‌یامێكی مه‌ترسیداره كه ئه‌مریكا ئاماده نییه لەكاتی پێویستدا پشتگیری له هاوپه‌یمانه‌كانی خۆی بكات".
دوای نزیكەی دوو مانگ ھێرشی ئاسمانی و زەمینی سوپای توركیا، بە ھاوبەشی چەكدارانی سوپای سووریای ئازادی سەر بە ئەنقەرە، رۆژی 18/3/2018، داگیركردنی شاری عەفرینی راگەیاند.
ئۆپەراسیۆنی توركیا بۆسەر عەفرین لە 20/1/2018، لەژێر ناوی "چڵە زەیتوون" دەستپێكرد. بەپێی دوایین ئاماری ئیدارەی بەڕێوەبەری ئەفرین تا ئێستا زیاتر لە 500 ھاووڵاتی سڤیل لە عەفرین شەھیدبوونە و زیاتر لە ھەزار كەسی دیكەش برینداربوونە.
ھ.م