خانووه‌كانی گوندی كۆری دابه‌ش ده‌كرێن
K24 - ھەولێر
له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا هه‌زار خانووی گوندی كۆری به‌شێوه‌ی تیروپشك دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كه پێشتر ناویان تۆماركراوه.
تاهیر عه‌بدوڵڵا، جێگری پارێزگاری هه‌ولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند: "له ماوەی 45 رۆژدا ئه‌و خانوانه دابه‌ش ده‌كرێن، خانووەكان بەشێوەی تیرپشك دابەش دەكرێت و ژمارەی خانووەكان دیار دەكرێت و گرێبەست لەگەڵ ھاووڵاتیان دەكرێت".
روونیكردەوە: "لەماوەی ئەو 45 رۆژەدا چەند خزمەتگوزارییەكی كەم لە پڕۆژەكە ماوە و تەواو دەكرێت".
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "شەش هه‌زار و 500 دۆلار له هاووڵاتیان وه‌رده‌گیرێت و ئه‌و پاره‌ش نادرێت به كۆمپانیا، به‌ڵكو ده‌خرێته بانكێك و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، له ماوه‌ی 10 ساڵیش‌دا، هاووڵاتیان ده‌بێ 20 هه‌زار دۆلار به شێوه‌ی قیستی درێژخایەن مانگانه بدەنەوە".
پڕۆژەی گوندی كۆری له ساڵی 2014 به‌پێی رێككه‌وتنێكی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیایه‌كی كۆریای باشوور لە ھەولێر لە سه‌ر رووبه‌ری هه‌زار و 592 دۆنم زه‌وی ده‌ستی پێكرد به مەبە‌ستی دروستكردنی 6 هه‌زار و 512 خانوو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كرێنشینان له هه‌ولێر. بەڵام به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه ته‌واوكردنی پرۆژه‌كه دواكەوتووە و ھاووڵاتیان نەیانتوانیووە قیستی خانووەكان بدەن.
ھ.م