له سلێمانى باوكێك كچەكەی و خۆيشی دەكوژێت
K24 – سلێمانى:
له شارى سلێمانى، هاووڵاتييه‌ك كچه‌كه‌ى كوشت و هاوسه‌ره‌كه‌ى خۆى بريندار كرد و پاشان خۆيشى كوشت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، رايگه‌ياند، ئێوارەی ئەمڕۆ (16ى ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌رى 2018) لە شاری سلێمانی و لە پرۆژەی نیشتەجێبونی كورد ستی دوو، باوكێك كچ و هاوسەرەكەی بەسەختی بریندار دەكات.
له راگه‌يه‌ندراوى پۆليسدا هاتووه: دوای ئەوەی بریندارەكان بۆ نەخۆشخانە گوازرانەوە و بەهۆی سەختی برینەكەیەوە كچە 16 ساڵانەكەی بەناوی (ب.غ.غ) گیانى له‌ده‌ستدا و باوكه‌كه‌ش خۆى كوشت.
هه‌روه‌ها هاتووه: دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی رووداوەكە كرا‌و پەڕاوی لێكۆڵینەوە لە لایەن بنكەی پۆلیسی چوارچراوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە.
لە ئێستاشدا (ب.ع.ع) كە برینداری رووداوەكەیە لەخۆشخانەیە و لە ژێر چاودێری وردی پزیشكیدایە.
ئ.ر