سه‌در رووسیا ده‌ترسێنێ
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "ئێكسپێرتی رووسی" له راپۆرتێكدا باسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، سه‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی سه‌در ئه‌گه‌ری زۆره كاریگه‌ری له‌سه‌ر ره‌وشی ئێستای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌بێت به‌ڵام نابێته سه‌رچاوه‌ی دڵه‌ڕاوكێ و نیگه‌رانی.
رۆژنامه رووسییه‌كه نوسیوویه‌تی، به‌گوێره‌ی ده‌ره‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی رۆژی 12/5/2018 هاوپه‌یمانی سائیروونی موقته‌دا سه‌در پێشه‌نگه و له سێ یه‌كی پارێزگاكانی عیراق ده‌نگی زۆرینه‌ی هه‌یه و به‌و هۆیه‌شه‌وه هه‌رایه‌كی گه‌وره درووست بووه‌و لایه‌نگرانی سه‌در ده‌ستیان به ئاهه‌نگگێڕان كردووه. به‌ڵام به حوكمی ئه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در پشت به كۆتای تائیفی و ئیتنیكی نابه‌ستێت بۆ دیاریكردنی پێكهاته‌ی نوێی په‌رله‌مانی عێراق پێناچێت رێگاكانی به‌رده‌می گۆڵڕێژبن.
رۆژنامه رووسییه‌كه ده‌ڵێت، زۆر كه‌س پێیانوایه هاوپه‌یمانی نه‌سری عه‌بادی كه هاوپه‌یمانی ئه‌مریكایه و سنوور بۆ هه‌ژموونی ئێران داده‌نێت له عێراق، ئه‌گه‌ر عه‌بادی سه‌ركه‌وتایه ده‌یتوانی خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رووسیاش بكات، به‌پێچه‌وانه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی سه‌در كه زیان له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رووسیا ده‌دات".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك پێده‌چێت هاوپه‌یمانی نه‌سری عه‌بادی پله‌ی سێیه‌م به‌ده‌ستبهێنێ و پله‌ی دووه‌م بۆ هاوپه‌یمانێتی فه‌تحی هادی عامری بێت كه زۆربه‌ی گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له هاوپه‌یمانێتییه‌كه كۆكردووه‌ته‌وه.
ئێكسپێرت نوسیوویه‌تی "موقته‌دا سه‌در میراتگری خێزانێكی شیعی ئایینییه و نازناوی "گه‌وره ئایه‌توڵلا"ـیان هه‌یه، یه‌كێكن له لایه‌نگرانی سیۆكراتی ئیسلامی (حوكمی ئایینی ئیسلام) هه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئێران هه‌یه و ئه‌مریكاش به دوژمنی خۆی ده‌یبینێ چونكه ئه‌وكاتانه‌ی سوپای مه‌هدی دژی سوپای ئه‌مریكا شه‌ڕیان ده‌كرد، له چاوی رێبه‌ره‌كه‌یانی دازانن.
به‌گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی گه‌وره توێژه‌ری په‌یمانگای توێژنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵات له ئه‌كادیمیای رووسی، ڤلادیمێر ئیساییڤ، ئه‌مریكا زمانێكی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای عیراق دۆزیبووه‌وه، به‌ڵام بۆ حكومه‌تی سه‌درییه‌كان زۆر جیاوازه و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ناتوانێت كاریگه‌رییان له‌سه‌ر درووست بكات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر موقته‌دا سه‌در هه‌لی راسته‌قینه‌ی بۆ دیاریكردنی سیاسه‌تی وڵاته‌كه بكه‌وێته به‌رده‌ست، ئه‌وكاته به دڵنیاییه‌وه هه‌وڵی گۆڕینی ده‌دات".
رۆژنامه رووسییه‌كه نوسیوویه‌تی، به‌وهۆیه‌وه كۆمپانیاكانی بواری نه‌وتی و وزه‌ی رووسی دووچاری زۆر كێشه ده‌بنه‌وه‌و به‌هۆی ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌و دۆخه‌یشه‌وه گۆڕانكاریی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان رووسیا له‌گه‌ڵ عێراق و سووریا رووده‌دات.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌كراوه، سائیروون پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانیان ده‌بن كه له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن داویانه، پێناچێت سه‌در ببێته سه‌رچاوه‌ی نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێی زۆر له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و ناشبێته رێڕه‌وی فراوانكردنی هه‌ژموونی ئێران له ناوچه‌كه‌دا، به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌در ئه‌و كه‌سه ده‌بێت ئاشتی له عێراق جاڕده‌دات.