راگه‌يه‌ندراوێك له يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستانه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان كۆبوويه‌وه و پرسى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى تاوتوێكرد و به دوو له‌سه‌ر سێى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نه‌كه بڕياردرا په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه.
پێشتر كوردستان 24 بڵاويكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆدا ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى به زياتر له دوو له‌سه‌ر سێى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نه‌كه بڕياريدا شانبه‌شانى پارتى ديموكراتى كوردستان و لايه‌نه‌كانى ديكه په‌رله‌مانى كوردستان كارا بكرێته‌وه.
ئه‌مه‌ى خواره‌وه ده‌قى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌يه
رۆژی (7/9/2017) به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی، كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌سلێمانی ئه‌نجامدرا.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، به‌گیانێكی پڕ له‌هه‌ستی به‌رپرسیارێتی، گفتوگۆی هه‌ڤاڵانه له‌سه‌ر پرسه چاره‌نوسازه‌كانی: ریفراندۆم، چۆنیه‌تی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، گرفته‌كانی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، ئاماژه پۆزه‌تیڤ و نه‌گه‌تیڤه‌كانی جیهان و ناوچه‌كه‌و ناو عێراق له‌مه‌ڕ ریفراندۆم، درێژه‌پێدانی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و لایه‌نه سیاسیه‌كان، گفتوگۆی تێر‌و ته‌سه‌لیان له‌باره‌وه‌كرا. سه‌ره‌نجام، بڕیاردرا.
یه‌كه‌م/ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌سه‌ر هه‌ندێك بنچینه‌ی یاسایی و ئابوری و سیاسی پێویسته به‌زووترین كات كارا بكرێته‌وه.
دووه‌م/ وه‌فدێكی یه‌كێتی، په‌یامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، بۆ چۆنیه‌تی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، له‌م دوو رۆژه‌دا ده‌گه‌یه‌نێته بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی. وه‌فدی یه‌كێتی-یش بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارتی له‌سه‌ر نه‌خشه‌رێگای یه‌كێتی و ریفراندۆم، هه‌مان بنچینه، بۆ پارتی و لایه‌نه‌كانی دیكه، رون ده‌كه‌نه‌وه.