گوته‌بێژی پارتی: بۆ ئێمه گرنگه چۆن پێكه‌وه كوردستان به‌ڕێوه‌به‌رین
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، مه‌حموود محه‌ممه‌د، له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24، رایگه‌یاند، "بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان گرنگ ئه‌وه‌یه چۆن پێكه‌وه كوردستان به‌ڕێوه‌به‌رین".
گوته‌بێژی پارتی گوتیشی: "بۆ ئێمه گرنگه چۆن ناو ماڵی خۆمان رێكبخه‌ینه‌وه و به‌ره‌نگاری مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كان ببینه‌وه. بۆیه به به‌رژه‌وه‌ندیمان زانی، ئه‌گه‌رچی دواشبكه‌وێت، به‌ڵام تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش له نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان درووست ببێت، ئه‌و كاته كابینه‌ی حكومه‌ت پێكبهێنرێت".