به‌هۆی كریستیانۆ و مێسی، تۆپی پێ به‌گشتی تووشی مه‌ترسی بووه
ئه‌مڕۆ ئاره‌زوومه‌ندانی تۆپی پێ له سه‌رانسه‌ری جیهان له چاوه‌ڕوانی ئاشكرابوونی ناسنامه‌ی براوه‌ی باڵۆن دۆری 2017ـیه كه له لایه‌ن گۆڤاری فرانس فووتبۆڵی فره‌نسا ده‌به‌خشرێت و به گوێره‌ی میدیاكان خه‌ڵاته‌كه بۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆ یه‌كلایی بۆته‌وه.
30 یاریزان بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری 2017 به‌ربژێر كراون، به‌ڵام نزیكترین به‌ربژێر بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی ین.
له 9 ساڵی رابردوو، مێسی 5 خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی بردۆته‌وه و كریستیانۆش 4 جار، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا تۆپی پێ یارییه‌كی به كۆمه‌ڵه، به‌ڵام ململانێی ناسناوه‌كه دووره له كێبڕكێی به كۆمه‌ڵ و ته‌نیا له لایه‌ن 2 یاریزانه‌وه قۆرخ كراوه.
شرۆڤه‌كاران هۆشداری ده‌ده‌ن و پێیانوایه تۆپی پێ مه‌ترسی له‌سه‌ره، جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌م قۆرخكارییه یاریزانه‌كانی دیكه له ململانێكردنی ناسناوه‌كان سارد ده‌كه‌نه‌وه.
ئارسن ڤینگه‌ر راھێنه‌ری یانه‌ی ئارسێناڵ ره‌خنه له خه‌ڵاتی تۆپی زێرین ده‌گرێت و ده‌ڵێت: ئه‌م جۆره مامه‌ڵه و هه‌ڵسه‌نگاندنی یاریزانان و ده‌ستنیشانكردنی باشترینه‌كان، كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆی تۆپی پێ دروست ده‌كات، چونكه یاریكردن یارییه‌كی به كۆمه‌ڵه و ناكرێت ته‌نیا له 2 یاریزان بچووك بكرێته‌وه.
ئارسن ڤینگه‌ر ده‌شڵێت: ناكرێت سه‌رجه‌م ده‌ستكه‌وت و شانازییه‌كان له‌ژێر پێی دوو یاریزان قۆرخ بكرێت و هه‌موو شتێك بۆ یه‌ك یاریزان بگه‌ڕێندرێته‌وه، بۆیه پێویسته ئه‌وانه‌ی ئه‌مجۆره خه‌ڵاتانه دابه‌ش ده‌كه‌ن، رێز له تۆپی پێ بگرن و هه‌وڵ و ماندبوونی به كۆمه‌ڵ له‌به‌رچاو بگرن كه ئه‌مه بنه‌ما و هۆكاری به‌ده‌ستهێنانی ناسناوه‌كانه، نه‌ك هه‌وڵی تاكه‌كه‌سی.
له سه‌رده‌می مێسی و كریستیانۆ، چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی گه‌وره هه‌موو شتێكیان بۆ یانه‌كان و وڵاته‌كانیان كرد، به‌ڵام نه‌یانتوانی ناسناوی ساڵ له چنگی ئه‌م دوو یاریزانه‌ی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا ده‌ربهێنن.
ئاندرێس ئینیێستا سه‌ركردایه‌تی بردنه‌وه‌ی جامی جیهانی 2010ـی كرد، به‌ڵام دواجار لیۆنێل مێسی به باشترین یاریزانی ساڵ ده‌ستنیشان كرا.
فرانك ریبیێری رابه‌رایه‌تی یانه‌ی بایرن میونشنی له 2013 كرد و 5 ناسناوی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی برده‌وه، كه‌چی تاجی باشترین یاریزانی ساڵیان خسته سه‌ری كریستیانۆ رۆناڵدۆ، به‌هۆی ئه‌م نادادپه‌روه‌رییه‌ش ره‌خنه‌یه‌كی زۆری له جیهان لێكه‌وته‌وه.
به گوێره‌ی بۆچوونی شرۆڤه‌كاران، خه‌ڵاتی تۆپی زێرین كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر تۆپی پێ دروست كردووه، ته‌نیا له ڕووی ریكلام و مامه‌ڵه‌ی بازرگانی سوودی به سه‌رپه‌رشتیارانی به‌خشینی خه‌ڵاته‌كه و یانه‌كان گه‌یاندووه.
بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له پاریس له كاتژمێر 8:30ـی ئێواره به كاتی هه‌ولێر، مه‌راسیمی به‌خشینی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر به‌ڕێوه بچێت، خه‌ڵاته‌كه به ده‌نگی 173 رۆژنامه‌نووسی جیهان یه‌كلایی ده‌بێـته‌وه، له نێوان 30 به‌ربژێر 3 كه‌س هه‌ڵده‌بژێردرێن، به‌ربژێری یه‌كه‌م 5 خاڵ وه‌رده‌گرێت، دووه‌میش 3 خاڵ و سێیه‌میش یه‌ك خاڵ.