بەکارهێنانی سۆدە لە نانەواخانە و سەمونخاکان قەدەخە دەکرێت

"سۆدە زیانی زۆری بۆ تەندروستیی مرۆڤ ھەیە"
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

لیژنەی ئابووری و قایمقامیەتی ناوەندیی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، بڕیاری قەدەخەکردنی بەکارھێنانی سۆدەیان لە کاری ھەویرکاریی نانەواخانە و سەموخانەکاندا دەرکرد، لەگەڵ ئەوەشدا چەند رێنماییەکی دیکەی تایبەتیان بە کاری ئەو پیشەوەرانە دەرکرد.

ماوەی چەند ساڵێکە سۆدە لە کاری ھەویرکاری بەکاردەھێنرێت، بەڵام ماوەی چەند رۆژێکە بە بڕیاری فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی و لیژنە ھاوبەشەکانی قائیماقمیەت، بە ھەموو شێوەیەک بەکارھێنانی سۆدە لە نانەواخانە و سەمونخانەکان قەدەخە کراوە و دەبێت پێوەی پابەند بن، نوێنەری تەندروستی له‌ لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتیش دەڵێت "بە وردی چاودێریی سەرجەم سەمونخانە و نانەواخانەکان دەکەین و ھەر کەس پابەندی بڕیارەکە نەبێت، ئەوا لە سزای سەرپێچی، تا داخستنی شوێنەکەی، لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکەین"، چونکە بە قسەی ئەو، سۆدە زیانی زۆری بۆ تەندروستیی مرۆڤ ھەیە.

ھ.م