K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ئێندیپێندتی به‌ریتانی، دوو فڕۆكه‌وانی هێڵێكی ئاسمانی مه‌ده‌نی هندستان له‌كاتی لێخوڕینی فڕۆكه‌دا، له‌ژووری لێخوڕین به‌شه‌ڕدێن و به به‌جێهێشتنی ژووره‌كه ژیانی ده‌یان كه‌س ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
وه‌ك ئه‌و رۆژنامه‌یه بڵاویكردۆته‌وه، كاتێك ئه‌و دوو فڕۆكه‌وانه له‌نیوه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كه‌دا به‌توندی ده‌بێته ده‌مه‌قاڵێیان، كه فڕۆكه‌وانی سه‌رپه‌رشتیار ئافره‌ته و یاریده‌ده‌ره‌كه‌شی پیاوه، فڕۆكه‌وانه پیاوه‌كه زه‌للـه‌یه‌ك له فڕۆكه‌وانه ئافره‌ته‌كه ده‌دات، به‌و هۆیه‌شه‌وه فڕۆكه‌وانه ئافره‌ته‌كه ده‌ستبه‌جێ ژووری لێخوڕین جێ ده‌هێڵێت.
هه‌وره‌ها ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئه‌و فڕۆكه‌یه سه‌ر به كۆمپانیای "جیت"ی هندی بۆ فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی بووه و، لێكۆڵینه‌وه‌ی كۆمپانیاكه ده‌ری خستووه، رووداوه‌كه دوای ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ بووه و له گه‌شتێكدا روویداوه، كه له له‌نده‌نه‌وه به‌ره‌و شاری مۆمبای هندستان به‌ڕێوه بوو.
رۆژنامه‌كه بڵاویكردۆته‌وه، دوای لێدانی زللـه‌كه له‌لایه‌ن هاوكاره‌كه‌یه‌وه، فڕۆكه‌وانه ئافره‌ته‌كه ده‌م به‌گریانه‌وه له ژووری لێخوڕین هاتۆته ده‌ره‌وه، دواتریش به‌په‌له هاوكاره‌كه‌ی به‌دوایدا رایكردووه، بۆئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه ژووره‌كه‌ی، به‌مه‌ش ژووری لێخوڕین هیچ فڕۆكه‌وانێكی لێ نه‌مابوو و، فڕۆكه‌كه كه 324 گه‌شتیار و 14 ئه‌ندامی تیمی فڕۆكه‌وانی تێدا بوون، به‌بێ چاو‌دێر له‌ئاسمان ده‌فڕی.
به‌گوێره‌ی یاساش ئه‌و رووداوه پێشێلكارییه به‌رامبه‌ر سه‌لامه‌تی فڕۆكه‌وانی، كه پێویسته له‌كاتی گه‌شتی ئاسمانی‌دا، به‌لایه‌نی كه‌م فڕۆكه‌وانێك له ژووری لێخوڕیندا هه‌بێت.
رۆژنامه‌ی ئێندیپێندت ئاشكراشیكرد، به ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای فڕینی فڕۆكه‌كه ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان ئه‌و دوو فڕۆكه‌وانه‌دا روویداوه و، كۆنترۆڵی گه‌شته‌كه له‌ژێر فه‌رمانی فڕۆكه‌وانه ئافره‌ته‌كه بووه و، گه‌شته‌كه ماوه‌ی 9 كاتژمێری خایاند، به‌ڵام دوای هێوربوونه‌وه‌ی گرژی نێوان ئه‌و دوو فڕۆكه‌وانه، خۆشبه‌ختانه گه‌ڕانه‌وه ژووری لێخوڕین و له‌كۆتاییدا گه‌شته‌كه به سه‌لامه‌تی سه‌رجه‌م گه‌شتیاران گه‌یشته دوا قۆناغ.
سه‌باره‌ت به لێدانی ئه‌و زه‌للـه‌یه‌ش له فڕۆكه‌وانه سه‌رپه‌رشتیاره‌كه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی گه‌شته ئاسمانیه مه‌ده‌نییه‌كانی هیندستان مۆڵه‌تی لێخوڕینی فڕۆكه‌وانه پیاوه‌كه‌یان هه‌ڵپه‌ساردووه، تا ئه‌و كاته‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه به‌كۆتایی دێت.
له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه، سه‌رچاوه‌یه‌ك به رۆژنامه‌ی زه تایمس ئۆف ئیندیا "The Times of India" راگه‌یاندووه، دوای هاتنه ده‌ره‌وه‌ی فڕۆكه‌وانه ئافره‌ته‌كه، تیمی فڕۆكه‌وانی هه‌وڵی زۆریاندا بۆئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری گه‌شته‌كه هێوربكه‌نه‌وه و بیگه‌ڕێننه‌وه ژووره‌كه‌ی، به‌ڵام ره‌تی كرده‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ژووری لێخوڕین، هاوكات فڕۆكه‌وانه یاریده‌ده‌ره‌كه‌ش له‌ڕێگه‌ی ئامێری ئاگاداركردنه‌وه‌ی ده‌نگییه‌وه، داوای له تیمی فڕۆكه‌وانی ده‌كرد، فڕۆكه‌وانی سه‌رپه‌رشتیار بگه‌ڕێننه‌وه ژووری لێخوڕین، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بێ سوود بوون، تا ئه‌و كاته‌ی فڕۆكه‌وانه یاریده‌ده‌ره‌كه‌ش ژووری لێخوڕینی جێهێشتووه، بۆئه‌وه‌ی بچێته لای فڕۆكه‌وانه سه‌رپه‌رشتیاره‌كه، ئینجا توانراوه فڕۆكه‌وانه ئافره‌ته‌كه رازی بكرێت، بگه‌ڕێته‌وه شوێنی خۆی.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشیكرد، دوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی فڕۆكه‌وانه ئافره‌ته‌كه بۆ ژووری لێخوڕین دووباره ده‌مه‌قاڵێ ده‌ستی پێكرده‌وه، به‌ڵام تیمی فڕۆكه‌وانی هیچ قسه‌یه‌كیان نه‌كرد، بۆئه‌وه‌ی دۆخه‌كه ئاڵۆزتر نه‌بێت، دواجار فڕۆكه‌كه به‌سه‌لامه‌تی له فڕۆكه‌خانه‌ی شاری مۆمبای نیشته‌وه.
نەخشەی ماڵپەر | سیاسەتی پاراستنی نهێنییەکان | دەربارەی ئێمە | پەیوەندیی | هەلی کار