موچه‌ى يه‌كه‌كانى پاسه‌وانى زياد ده‌كرێت

بڕى دوو مليار دينارى ته‌رخانكرد بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆ

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بڕى دوو مليار دينارى ته‌رخانكرد بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌ مه‌به‌ستى ده‌ستكاريكردنى بڕى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى يه‌كه‌كانى پاسه‌وانى و زيادكردنى مووچه‌كانيان.

رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێم، بە کوردستان 24ی راگەیاند، بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕی دوو ملیار دینار بۆ وەزارەتی ناوخۆ زیادكرا، بەمەبەستی باشكردن و دەستكاریكردنی بڕی پاشەكەوتی موچەی پاسەوانان.

ئه‌م بڕياره‌ دواى ئه‌وه‌ هات، كه‌ له‌ مانگى رابردووه‌وه‌ وه‌زاره‌تى دارايى به‌ سيستمى نوێى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌، مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانى دابه‌شكرد و ته‌نيا يه‌كه‌كانى پاسه‌وانى مابوونه‌وه‌ و ده‌ستكارى بڕى مووچه‌ى پاشه‌كه‌وتكراوويان نه‌كرابوو.